سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ئاڵاکەمان هێمای ئـــاواتـــی هـــاوبــەشمانە. هێمای رووبـــەڕووبــوونــەوەی ئاڵنگارییەکان و سەرکەوتنمانە بەسەر بەربەستەکاندا”.
بهيانيى ئهمڕۆ يهكشهممه، 17-12-2023، له ڕۆژى ئاڵاى كوردستان، به بهشداريى نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، ڕێوڕهسمى ههڵدانى ئاڵاى كوردستان له سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان بهڕێوهچوو.
له ڕێوڕهسمهكهدا نێچيرڤان بارزانى گوتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوە کرد، ئاڵای کوردستان، لەگەڵ ئەوەی “ئاماژەیە بۆ یەک نیشتمان، یەک به یەکی دڵانى ئەم نیشتمانەش لە هەركوێ بن بە كورد و بە هەموو پێكهاتەكانی دیکەوە پێکەوە دەبەستێتەوە. بۆیە با بەرزکردنەوەی ئاڵا لەمڕۆدا، ئەو پەیمانەش لە دەروونماندا نوێ بکاتەوە کە دووبەرەکی تێپەڕێنین، ڕێزی جیاوازییەکانمان بگرین و پێکەوە نەتەوەیەک بنیاد بنێین کە ببێتە جێی ئومێدی هەموو ئەوانەی كە لە كوردستاندا دەژین”.
ئاڵای کوردستان وەکو ئەوەی نێچێرڤان بارزانی گوتی، “هێمای ئاواتی هاوبەشمانە، هێمای رووبهڕووبوونهوهى ئاڵنگارييهكان و سەرکەوتنمانە بەسەر بەربەستەکاندا. هێمای بەڵێنمانه بۆ هێنانەدی داهاتوويهكى ڕووناکتر بۆ هەموومان. كاتێك ئاڵا لە ئاسمانی بێ سنووردا هەڵدەکەین، با لەگەڵیدا ورەمان بەرز ببێتەوە. با هەموو ئەو توانا بێ سنوورانە به بيرمان بهێنێتهوه كه له تێکۆشانی پێکەوەییماندا هەن.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو: “با ئەو شکۆیەی ئەمڕۆ هەستی پێدەکەین، هانمان بدات بۆ ئامانجی باڵاتر، بۆ دەسکەوتی گەورەتر، بۆ گیانی پێکەوەیی و سۆزی هاوبەش، بۆ خۆشەویستيی هاوبەشی وڵات و هەموو ئەوانەی كە لە كوردستاندا دەژین. لەژێر ئەم چەترە کۆکەرەوەدا کە سیمبولی ناسنامهى هاوبەشیمانە، با پێکەوە بەرەوەپێش بڕۆین، بەهێزتر و بهگوڕتر، بۆ ئەوەی مەزنیی نەتەوەکەمان لەسەر لاپهڕهكانى مێژوو تۆمار بکەین”.
17ی كانوونی یەكەم، وەك رۆژی ئاڵای كوردستان دیاریكراوە، ساڵانە کوردستانیان لەم رۆژەدا بە بەرزکردنەوەی ئاڵا و رێوڕەسمی تایبەت لە دامەزراوە فەرمییەکان و شوێنە گشتییەکان ئەو رۆژە بەرز رادەگرن.
هەرچەندە پێشتر لەلایەن چەند پارت و رێکخراوێک ئاڵای کوردستان بەرزکراوەتەوە، بەڵام پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بۆ یەکەمجار بە فەرمی لە 17ی کانوونی 1945 ئاڵای کوردستان لەسەر شارەوانی شاری مهاباد هەڵکرا، و رۆژی 22ی کانوونی دووەمی 1946 کۆماری کوردستان راگەیەندرا و ئاڵای کوردستان لەسەر دامەزراوە فەرمییەکانی کۆماری کوردستان هەڵکرا، ئەو رۆژە بە وەرچەرخانێکی گرنگ لە مێژووی سیاسی گەلی کورد هەژمار دەکرێت.
پاش تێپهڕبوونی 59 ساڵ له رۆژی 19-06-2009، پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە 48 بە کۆی دەنگ؛ رۆژی 17ی کانوونی یەکەمی بە رۆژی ئاڵای کوردستان دەستنیشانکرد، ساڵانە لەو رۆژەدا لە هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە بەرز رادەگیرێت.