گەرمیان گلی – هه‌ولێر
پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامی هەیە و سەرجەم شار و شارۆچکەکان و تەنانەت گوندە دوورە دەستەکانیشی گرتووەتەوە و ئەو پرۆژانەش کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕاگیرابوون خەریکن دەست بەکار دەکەنەوە و تەواو دەکرێن.
سێڕیانی گەلی عەلی بەگ قیڕتاو دەكرێت
بەڕێوەبەرایەتیی چاکكردنەوە و پاراستنیڕێگاوبانی ئیدارەی سۆران دەستی كرد بە فراوانكردنیڕێگای گەلی عەلی بەگ. لە بەردەوامی كار‌و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، دەست كرا بە قیڕتاوكردنی سێڕیانی سۆران و رواندز و خەلیفان لە بازگەی گەلی عەلی بەگ و كاركردن تێیدا بەردەوامە.
بە مەبەستی فراوانکردن و ڕێگری‌کردن لە دروستبوونی لافاو و ڕێکخستەوەی لێواری شەقامی سەرەکی و پاککردنەوەیڕێڕەوی ئاوی رووبار و ئاوەڕۆکان،ڕێگای گەلی عەلی بەگ کەڕێگای سەرەکیی خەلیفان – سۆرانە، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکكردنەوە و پاراستنیڕێگاوبانی ئیدارەی سۆران دەست بە فراوانکردن و خاوێنکردنەوەیڕێگاکە كرا.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆرانڕایگەیاند: لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، دەستكرا بە قیڕتاوكردنی سێڕیانی سۆران و رواندز و خەلیفان لە بازگەی گەلی عەلی بەگ.
گووتیشی، گوژمەكە بریتییە لە زیاتر لەحەفتا ملیۆن دینار، بە چاككردن و قیڕتاو كردنەوەی ئەو بەشەی رێگا سەرەكییەكە.
له چۆمان پرۆژەیەکی ئاودێری جێبەجێ دەکرێت
له گوندێكی سنووری قه‌زای چۆمان، پڕۆژه‌یه‌كی ئاودێری كشتوكاڵی جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌ترسی مین و سه‌ختی شاخه‌كه ڕێڕه‌وه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه.
دڵشاد حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی چۆمانڕایگەیاند: له گوندی (مهران)ی سنووری قه‌زای چۆمان، پڕۆژه‌یه‌كی ئاودێری كشتوكاڵی به بڕیچل و پێنج ملیۆن دیناری عێراقی جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌ترسی بوونی مین له شوێنه‌كه‌و سه‌ختی شاخه‌كه، ڕێڕه‌وی پڕۆژه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه بۆ هه‌مان گوند.
زیاتر ئاماژه‌ی پێ‌کرد و گوتی: پڕۆژه‌كه ئێستاڕاگیراوه، چونكه ئه‌گه‌ر ڕێڕه‌وه‌كه‌ی بگوازینه‌وه ده‌بێ دووباره كه‌شفی بۆ بكه‌ینه‌وه‌و پێویستی به بودجه‌ی زیاتر ده‌بێ، پڕۆژه‌كه‌ش پێكهاتووه له، دروستكردنی حه‌وزی ئاو، ڕاكیشانی بۆڕی ئاو بۆ ناو گوندی مهران، كه ژماره‌یه‌كی زۆر باخچه و زه‌وی كشتوكاڵی پێ به‌راو ده‌بێت.
قه‌زای چۆمان لە رووی كشتوكاڵییەوە ناوچەیەكی بەرز و نزمەو زەوییەكانی شیاون بۆ كاری كشتوكاڵی، لە گرنگترین بەرهە كشتوكاڵیەكانی گەنم و خەیار و تەماتەیه، لە جۆرەكانی میوەش بەناوبانگترینیان گوێز و سێ‌و و خۆخ و قەیسییه، كە ساڵانە بە هەزاران تەنڕەوانەی بازاڕه ناوخۆییەكان دەكرێن.