یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

وێنەیەكی هـەولێری پایتەخت پێشكەش بە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كرا

لە چوارچێوەی بەشداری كردنی گەنجێكی سۆران لە كۆڕبەندی نێودەوڵەتی TRT لە شاری ئیستەمبوڵـی وڵاتی توركیا، تابلۆیەكی شاری هەولێر بە دیاری دەدرێتە بەرپرسێكی گەورەی وڵاتی توركیا.

دوای بانگهێشتكردنی گەنجێكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وەك تاكە گەنجی هەرێمی كوردستان و عێڕاق بۆ وڵاتی توركیا، محەمەد مسیح تابلـۆیەكی بە وێنەی هەولێری پایتەخت پێشكەش بە جێگری سەرۆك كۆماری توركیا كرد.
“جەودەت یەڵماز” جێگری سەرۆك كۆماری توركیا وێڕای خۆشحاڵی و سوپاسی خۆی ئەم دیارییە بە دیارییەكی زۆر بایەخی ساڵ وەسف كرد و بە زەردەخەنەوە وتی ئەمە دیاری سەری ساڵە بۆ بەندە، دواتر سڵاوی تایبەتی خۆی هەبوو بۆ خەڵكی هەولێر و سـەرۆك بارزانی وە بەڵێنیشدا ئەم دیارییە بە پارێزراوی هەڵبگیرێت و لە ئوفیسەكەی هەڵبواسیت
جێی ئاماژەیە لەسەر بانگهێشتی تایبەت وەك تاكە گەنج لە عێڕاق ئەو گەنجەی دەڤەری سۆران بەشداری ئەم كونفڕانسەی كرد و لەم هەفتەیە چەند دیدار و مێوانداری تری فەرمی دەبێت لە ئیستەمبوڵ وەك نوێنەری گەنجانی عێڕاق و هەرێمی كوردستان.