هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگاداردەکاتەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە 17-12-2023 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێرانی دەكاتەوە ،كەوا به هۆی كۆتایی هاتنی ساڵی ژمێریاری، لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی21-12-2023 كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆ، ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بە گشت بەش و هۆبەكانییەوە تاكو ڕێكەوتی 2-1-2024 ڕادەگیرێت،، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین لەو ماوەیە سەردانمان نەكەن.
هەروەها دەڵێت: هەر مامەڵەیەكیش لە ماوەی ئەم ڕاگرتنە بەسەربچێت وەك (ساڵیانە و مۆلەت و ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل )بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە لە دوای دەستپێكردنەوەی دەوام.
دەشڵێت: هیچ كەسێك بەهۆی ئەو دواكەوتنە تووشی پێبژاردن نابێتەوە.

ھەواڵی زیاتر