ڕاگەیاندن

عارف ڕوشدی

پیشەیەکی بەرزو پیرۆزە، ئەگەر لە چوارچێوەی (ئامانجە نیشتیمانی، نەتەوایەتی و کۆمەڵایەتی پێشکەوتنخوازدا) ئەرکەکانی بە جێبگەێنێت، ڕاگەیاندن دەبێ پێگەیەکی شایەستەی هەبێت لە بواری ( چەسپاندنی هزری نیشتیمانپەروەری و نەتەخوازی دوور لە ڕەگەزپەرستی ) . بەداخەوە زۆرێک لە کەناڵە ڕاگەیاندنە بە ناو ( سەربەخۆکان و بەڵکو سەربەو حزبانەی خۆیان بە ڕکابەر دەزانن)، بەسودوەرگرتن لەو کەشە ئازادییەی هەرێمی کوردستان، تا ئەوپەڕی توانایان بە دەست لەپشدان و هاوکاریکردنی نەیارانی گەلەکەمان، بە پاساوی هەندێ کەلێن و کەموکوڕی، درێغێیان نەکردووە، لە لێدان و ناشرینکردنی هزر و هێما پیرۆزەکانی گەل، وەک ( بێرێزیکردن بەرامبەر ئاڵای کوردستان و سرودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب، کاڵکردنەوەی پاپەندبوون بەخاک و خواستە ڕەواکانی گەل لە وەبەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان) بەڵکو بەردەوام ئاو لە ئاشی داگیرکەران و دوژمنانان دەکەنەوە، لە ئاستی هەر هەنگاوێکی ئەرێنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دا، گوتە و لێدوانێکی نەیارێکمان دەخەنە ڕوو، بەمەبەستی ( ناوزڕاندن)، هەر بەنموونە ؛ لەبارەی ڕاگرتنی پاڵاوتنی ( نەوت و پانزین بۆ حکوومەتی بەغدا لە کۆمپانیای کار) یەکسەر، سایتێکی (ملکەچ) ژارەکەی ڕژاند و دەنووسێت ( حکوومەتی بەغدا پێویستی بە نەوتی هەرێم نییە! بۆیە پێویستە لە دەرچواندنی یاسای نوێی ڕوژنامەگەری، لێبراوانە ڕێگا نەدرێت بەو پێشێلکاریانە و سەرپێچیکەران ڕووبەڕووی دادگاکان بکرێنەوە، چونکە ئەو ئاراستەیەی گیراوەتە بەر، لە هیچ وڵاتێکی جیهاندا پەسندکراو نییە، تەنها ئازادی ڕادەربڕینی نیشتیمانپەروەرانە و ڕەخنەی تەندروست هەمیشە ڕێزلێگیراو و پارێرێزراو دەبێت.

ھەواڵی زیاتر