سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ گه‌لی كوه‌یت ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئەمیری کوه‌یت بڵاوکردەوە.
 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی میری کوێت بڵاوکردەوە و  رایده‌گه‌ێنێت: سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی گەل و سەرکردایەتیی وڵاتی کوێتی دۆست دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، ئێمە لە هەرێمی کوردستانی عێراق هاوبەشی خەم و پەژارەی وڵاتی کوێتی دۆستین لەم ساتە سەختەدا، داواکارین لە خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری هەموو لایەک بدات. 

دیوانی میری كوەیتی، ئەمڕۆ شەممە كۆچی دوایی میری وڵاتەكەی شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح-ی لە تەمەنی 86 ساڵیدا ڕاگەیاند.
وەزیری كاروباری دیوانی ئەمیری كوەیتی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح،میری وڵات كۆچی دوایی كرد و گەڕایەوە لای پەروەردگار.