وڵاتانی کەنداو دەرگای بازاڕەکانیان بۆ بەرهەمی کوردستان کردووەتەوەدھۆک

هەناردە کردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی کوردستان، هەمەجۆرتر و زیاتر بووە. لەو ڕووەوە چەندین بەرهەمی کوردستان جێگای خۆیان لە بازاڕی وڵاتانی کەنداو کردووەتەوە و پێشوازیی باشیان لێدەکرێت و ڕەواجێکی تایبەتیان هەیە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ناردنی هەنگوین بۆ وڵاتی قەتەر و وڵاتانی کەنداو، هاوکات خستنەڕووی هەنگوینی خۆماڵی لە ناوخۆدا، ڕایگەیاند: “بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران یەکێک لە خەونە بەدیهاتووەکانی کابینەی نۆیەمە، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و نووسینگەی ئەنجوومەنی وەزیران و تیمی وەزارەتی کشتوکاڵ و تیمی جیاجیا، سەرپەرشتی و پشتیوانیی پرۆسەکەیان کردووە”.
گوتیشی: “وڵاتانی کەنداو پەیوەندییان لەگەڵ هەرێمدا زۆر باشە، دەرگەی بازاڕەکانیان بۆ ئێمە کردووەتەوە، قۆناغی دووەمی بەڕێکردنی هەنگوین بۆ ئەو وڵاتانە بە گورزەی تەواوەوە دەستی پێ کردووە، جگە لەوە پەتاتە و هەنار و سێو و بەرهەمی دیکە دەنێرینە دەرەوە”.
هەرێمی کوردستان بەرهەمەکانی برنج، سماق، تەحین، هەنار، هەنگوین، گوێز، پەتاتەی هەناردە کردووە و مەبەستییەتی چەندین بەرهەمی دیکەش بخاتە بازاڕەکانی وڵاتانەوە.

ھەواڵی زیاتر