هاودەنگ فارووق
هەڵبژاردنی ئەمجارە تاقیكردنەوەیەكی گەورە و چارەنوسسازە بۆ هاووڵاتییانی كورد لەكەركووك و ناوچە داگیركراوەكانی دیکە؛ ئایا ڕێگە دەدەن بەوەی ناوچەكانیان بۆ هەتاهەتایە لەدەست دەربچێت؟ مەیدانەكە بۆ شۆڤێنییە ستەمكارو تەعریبچییەکان چۆڵ دەکەن؟ ئایا دەنگەكانی خۆیان دەكەنە خەڵات بۆ ئەو حزبەی، كە كەركووكی فرۆشت و شكۆی نەتەوەیی كوردی شكاند؟ یان دەنگی خۆیان دەكەنە چەكی دەستی پێشمەرگەكانی یەكلاییكردنەوەی چارەنووس؟ یان متمانەی خۆیان دەكەنە جوانترین ئەمانەت بۆ سەر شانی قوتابییەكانی ڕێبازی بارزانی كە هەرگیز ئەمانەت زایە ناکەن.
دەنگ بۆ کەڕامەت و هێنانەوەی شکۆ، دەنگ بۆ پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكان، بۆ چەسپاندنی عەدالەت و گەڕاندنەوەی مافی خوراو و خەونی کپکراوی کورد.