له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێكی گرینگ په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و مه‌ترسییه‌كانی لافاو، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركران.
كۆبوونه‌وه‌كه كه به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند بڕیارێك سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان ده‌ركران.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا بڕی زیاتر له 43 ملیار دینار له بودجه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كان بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌ژماری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بێته ئه‌نجامدان.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پارانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، خسته به‌رده‌ستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها بڕیاردرا بڕی زیاتر له 5 ملیار و 562 ملیۆن دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكرێت به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵ و مه‌ترسییه‌كانی لافاو.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها بڕیاری دا گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای كار و قه‌یوان نوێ بكاته‌وه