چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لە رووداوێكی هاتوچۆ 5 كه‌س بریندار بوون

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لەسەر رێگای کەلار – ناحیەی باوەنوور لە نێوان گوندی تازەدێ و گوندی بەرلووت بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا پرادۆ و فۆرد ئیدج) پێنج کەس برینداربوون.

ئاماژەی بە ئەوەش داوە، بریندارەکان شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری (فۆرد ئیدج)بوون، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی قەزای کەلار رۆیشتوون دوای ئەوەی پێکیانداداوە، ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرت وەرگەڕاوە. سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون لەکەلار، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە