چیایەك لەدامێنی سلێمانی بەهۆی بوونى (مین)ـه وه كێشە بۆ هاووڵاتیان دروست دەكات

مەزهەر كەریم – سلێمانی

(چیای مةحمود خان) لەدامێنی سلێمانی تا ئێستا لە (مین)ـی ڤاڵمارای پارچەدار پاكنەكراوەتەوە كە بەهەركەسێكدا بتەقێتەوە دەیكوژێت، ئەمەش كێشەی بۆ هاووڵاتیانی ئەو ناوچە يه دروستكردوە.

بەپێی ئامارێك، لەساڵی 2004دا ئەنجام درا، چیای مةحمود خان (34) هەزار و 600 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، هەزاران مینی ڤاڵمارای پارچەداری تێدایە كه مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی شەست‌و حەفتاو هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو.
(بێستون فایەق) دانیشتووی گەڕەكی كازیوە لەنزیك دامێنی (چیای مةحمو خان) بۆ “هەولێر” ووتى :” ڕۆژانە خەڵكی ئەو ناوچەيه بۆ وەرزش و پیادە ڕەۆيی دەچنە نزیك ئەو چیایە، وخەڵكانێك وەك خۆبەخش چاودێری ئه وه شوێنه ده كه ن تا خەڵكی نەناسراو و نەزان نەچنە ئەو ناوچەیە كە مینرێژە كراوە”.و
وتیشی:” لەئێستادا هیچ هێما و نیشانه یەكی هەبوونی مین نابینرێت بەهۆی ئه وه ي هێماكانى ئه و شوێنه زؤر كۆنن و گەنجانی ئەم سەردەمە نازانن كە كۆنە سەربازگەیە بوة لەجەنگی ئێران و عێراقدا. چەند ساڵێك پێش ئێستا هەوڵێك هەبوو ئه و شوێنه له مين پاك بكرێته وه بەڵام تا ئێستا هیچ كارێك نەكراوە لەوبارەیەوە”.
لێپرسراوی هۆبەی ڕووپێوی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی مین لەسلێمانی ئاشكرای دەكات چیایی محمود خان چی جۆرە مینێكی مەترسیداری تێدایە.
(محەمەد حسێن ) لێپرسراوی هۆبەی ڕووپێوی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی مین لەسلێمانی بۆ “هەولێر” ئەوەی خستە ڕوو چیایی مەحمود خان دەكەوێتە سنووری پارێزگاری سلێمانی، كۆنە سەربازگەی ڕژێمی پێشوە كه مێژووی مینەكان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1978ی سەدەی ڕابردوو. لەپلانی پاكسازيدا بوە بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایي ‌و نەبوونی بووجەی پێویست پاك نەكراوەتەوە”. .
هەروەها باسی لەوەش كرد ڕووبەری ئەو كێڵگە مینە (34) هەزار‌و (600) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە. وتیشی:” جۆری مینەكان لەجۆری ڤاڵمارایە پارچەدارە، ژمارەیەكی زۆر ئاسنی تێدایە لەكاتی تەقینەوەدا. (40) سم لەجێگەی خۆی بەرزدەبێتەوە پاشان پارچەكانی بەچواردەوری خۆیدا فڕێدەدات و بە ( پێنج جوكڵە) ناسراوە بەهەركەسێكدا بتەقێتەوە دەیكوژێت و ڕزگاری نابێت”.
( هاوكات موحسین موحسین عەبدولكریم ) بەڕێوەبەری دەزگای مین لەسلێمانی لەلێدوانێكیدا هەولێر وتی:” دەزانین ئەو جێگەیە مینی تێدایە، بەڵام تا پارەمان بۆ تەرخان نەكرێت وەك تیمەكانمان ناتوانین دریژە بەكارەكانمان بدەین، بەڵێنیان پێداوین لەداهاتوودا پارەمان بۆ تەرخان بكەن تا دەست بەكارەكانمان بكەن”.
(موحسین عەبدولكریم) ئەوەشی وت:” لەئێستادا چیای محمود خان رێگەی هاتو چۆ ئۆتۆمبیلی نیە و داوایان لەشارەوانی سلێمانی كردوە تا رێگەی هاتوچۆیان بۆ بكەنەوە تا لەكاتی پاككرنەوەی چیاكەدا تووشی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو هاتن ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن لەنزیكترین جێگە ئامادە بێت، بەڵام تائێستا شارەوانی رێگەكەی بۆ نەبردون”.
دەزگای كاروباری مین ئەوە ئاشكرا دەكات لەسنووری پارێزگاری سلێمانی لە 58% ‌و لەئیدارەی گەرمیان لە 65%ی ناوچەی مین رێژكراو پاكنەكراونەتەوە لەمین كەبەپێی رێكەوتنێك لەنێوان (80) وڵاتدا كراوە، عێراق‌و هەرێمی كوردستانی تێدایە دەبوو تا ساڵی 2018 هەرێم له مين پاك كرابايه وه “.
(جەبار مستەفا ) سەرۆكی گشتی دەزگاری كاروباری مین لەلێدوانێكیدا بە هەولێری وت:” دەزگاری مین لەناو شارەكان‌ و نزیك سنووری شارەكان ماون، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارايی نەبوونی هیچ بڕەپارەیەك ناتوانین كاری پاككرنەوە ‌و پووچەڵكرنەوەی مین ئەنجام بدەین و چاوەڕێی میزانیيەین”.
ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد:” هەرچی رێكخراوەكانی پاككرنەوەی مینە وەك ( ئێم ئەی جی ) وەك ساڵانی ڕابردوو هاوكاریمان ناكەن بەهۆی قەیرانی دارایی. هەرچەندە مۆڵەتی كاركردنیان هەیە‌و كارئاسانیشیان بۆ دەكەن”.

ھەواڵی زیاتر