سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە قوربانییانی رووداوی ئاگرەکەی سۆران دەکات. نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆنیش لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قسەی کرد و “لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى راسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو رێكارێكى پێويست بۆ ئه‌وه‌ى رووداوى وا دڵته‌زێن دووباره نه‌بنه‌وه.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکە دەکات و “هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌ر يارمه‌تى و هاوكارييه‌كى پێويستى برينداران و به‌ركه‌وتووان.”
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قسەی کردووە و “ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ڕاسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو رێكاريكى پێويست بۆ ئه‌وه‌ى رووداوى وا دڵته‌زێن دووباره نه‌بنه‌وه.”
ئەم شەوی هەینی، 8-12-2023، ئاگر لە باڵەخانەیەک لە قەزای سۆران کەوتەوە، کە شوێنی نیشتەجێبوونی ژمارەیەک مامۆستا بووە، تائێستا بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش بە برینداری لە نەخۆشخانەن.