سەرۆک بارزانی لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی سۆران پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
رۆژی هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، ” بەبیستنی هەواڵی ناخهەژێنی ئاگركەوتنەوە لە باڵاخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران زۆر خەمبار بووم، كە بەداخەوە لەو ڕووداوەدا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون”.
سەرۆک بارزانی پرسە و سەرخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە کردووە و دەڵێت: “خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم”.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبیستنی هەواڵی ناخهەژێنی ئاگركەوتنەوە لە باڵاخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران زۆر خەمبار بووم، كە بەداخەوە لەو ڕووداوەدا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەخودای گەورە داواکارم ڕۆحی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکانیان ببەخشێت و شیفای خێراش بە برینداران بدات.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
8ی کانوونی یەکەمی 2023