ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شاری به‌غدا، پیاوێكی ئایینی كه سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری حزبێكی ئایینییه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه تیرۆر كرا.
میدیاكان له به‌غدا بڵاویان كرده‌وه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ناوچه‌ی تاجی له باكوری شاری به‌غدا، دوو كه‌س به سواری ماتۆڕسكیل ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێك كرد كه پیاوێكی ئایینی به‌ناوی (فازڵ عه‌بدولحسێن محه‌مه‌د یوونس ئهلمهڕسوومی) تێدابوو.
بڵاویشیان كرده‌وه: له ئه‌نجامی ته‌قه‌كان، فازڵ ئهلمهڕسوومی پیاوی ئایینی و دامه‌زرێنه‌ری حزبی (داعی ئهلڕهبانی) بریندار بوو و له كاتی گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها بڵاویان كرده‌وه: جگه له پیاوه ئایینییه‌كه، هه‌ر به‌هۆی ته‌قه‌كان دوو هاووڵاتی تریش كه له‌نزیك ڕووداوه‌كه بوون بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و له هه‌وڵدان له ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێرییه‌وه ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كان ئاشكرا بكه‌ن و ده‌ستگیریان بكه‌ن.