یادی ڕۆژنامەی هەولێر لە ٢٠ تشرینی دووەم

ناز فەلەکەدین کاکەیی

چەندین ساڵ پێش ئێستا،مێژوویەک لە نواندنی ڕووداو و هونەر و کەسایەتی و بە بەرزی بالای قەڵا و منارە لە باوەشی کۆمەڵێک لە خەڵکی ڕۆشنبیر و خاوەن خامە و قەڵەم لە سەر کاغەزێک بەڕەنگی گەڵای ڕەنگ پەڕیوی پایز چاوی بە دونیا شاد بوو.لە ڕۆژێک تەم و بارانەوەی ڕۆژنامەیەک ساوا، بەڵام پڕ لە هیوای گەلێک بریندار و چاوەروانی سەربەخۆیی لە
دایکبوو، کە بە ماندوو بوونی چاپخانەی ئەو سەردەمە، کرابە یکەم ژمارە ڕۆژنامە
لە هەولێرێک دێرین کە یک لە کۆنترین شارستانیەتی مرۆڤە.
خەونی دەیان نووسەری ئەم شارە لە گەڵ سەدان بیرۆکەی سیاسی، ئابووری،هونەری و ئەدەبی،تابلۆیەک رەنگینی ڕۆژانە ڕەوانەی دەستی خوێنەر دەکات.
دونیایەک تەژی لە لێکۆلینەوە چ فەلسەفی یان ئەدەبی، هەندێکجاریش ئۆقیانووسێک لە هەستی هۆزانڤان و شاعیرەکان کە تا قولایی خرۆکە سووری خوێنیان زەنگیانەیەک لە وشە لە ملی زەردی ڕۆژنامە هەڵدەواسن.
دونیایەک لە ناساندنی چالاکی نەتەوەیەک ئازاد بیر و بەرهەمهێنەر لە ستوونی لاکێشەیی یان گۆشەیەک لە لاپەرەی کۆتایی ڕۆژنامەکە بە خەڵک دەناسرێن.
ڕۆژنامەی هەولێر دەرفەتێکە تا ئەزموونی گەنج لە داڵانی ماڵان بۆ دونیای رۆژنامەگەری بە پێش بخات و لە گەڵ پێشکەوتنی خێرای میدیا و جیهانی ئەلکترۆنی هەنگاو بە هەنگاو بە پێش بڕوات.
ئەوەی زیاتر شایانی باسە خۆڕاگری چەند ساڵەی ڕۆژنامەیەکە کە بۆ زیندوو ڕاگرتنی ناوی” هەولێر ” لە بواری ڕۆشنبیری بەردەوام بە چاپ گەیشتووە.
کەرناڤەلێک بێ ڕاوەستان، لە نێو شەقامی کوردایەتی و ڕێزگرتن لە پێکهاتەکان کە لە ڕەنگین کردنی بابەتەکان بەشدارن.
بابەتە تێر و تەسلی ڕۆژنامە نووسێک کە باس لە تەعجیل و سێتاقان و تەکیەی سوڵتان موزەفەر دەکات تا دەگاتە کەنیسای کریستیانەکان و مزگەوتی مێژوویی و دەف و تەمبووری ئایینی کاکەیی و ڕۆژانی جەژنی یەزیدیەکان، بێ جیاوازی لە نێوان لاپەرەکانی ڕۆژنامە بە گەورەیی باس دەکرێن و بو دونیا دەناسرێن.
ئەوەی لە هەموو چشتێک بە پیزترە،ئەوەیە کە ئەگەر هات و بە شێوەی کاغەز بە دەست نە گەیشت ئەم سەردەمە لە ڕێگای سۆشیال میدیا دەتوانرێت لە
دێوەخانی بابەتەکان لە سایتی ڕۆژنامەی ناوبراو میوان بین.

ھەواڵی زیاتر