چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پێشەوا هەورامانی: لەگەڵ گەیشتنی 700 ملیارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

ئەمشەو چوارشەممە 6/12/2023، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر حکوومەتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە و نەوتیشی رادەست کردووە.”

گوتیشی: “عەقڵیەتێک بۆ بڕینی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان هەیە، دەبێت پرسی مووچەی فەرمانبەران لە کێشەکان جیابکرێتەوە.”

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشی گەیاند: “لەگەڵ گەیشتنی 700 ملیارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، داوای سێ مانگی دیکەی مووچەمان بە قەرز کردووە.”

هەروەها پێشەوا هەورامانی ئاماژەشی بەوە دا: “پەیوەندیی و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی هەیە”