عومرەکارێکی دیکەی کوردی دانیشتووی گوندێکی ناحیەی دارەشەکران لە سعوودیە کۆچی دواییکرد و، لە مەدینە بەخاکدەسپێردرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ سێشەممە، 05-12-2023، دووەم عومرەکاری کورد لە سعوودیە کۆچی دواییکرد.
عومرەکارەکە ناوی “قادر جەمیل موراد”ـە، ته‌مه‌نی 76 ساڵه و خه‌ڵكی گوندی مه‌نداوە له ناحیه‌ی داره‌شه‌كرانی سەر بە پارێزگای هەولێر. ئاماژە بەوەش دراوە، عومرەکارەکە، “پێشتر نه‌خۆشی شه‌كره هه‌بووه، دوای گه‌یشتنی به شاری مه‌دینه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووە و دوای مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه، ئه‌مڕۆ له شاری مه‌دینه كۆچی دوایی كردووە”.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تەرمی عومرەکارەکە دوای ته‌واوكردنی رێككاره‌كان، هه‌ر له شاری مه‌دینه به خاك دەسپێدردرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 05-12-2023، عومرەکارێکی کورد بە ناوی “تەلا سلێمان محمد” تەمەن 66 ساڵ خەڵکی شاری سلێمانییە و بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە چووبووە سعوودیە.
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان؛ له سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومڕەوە تاوەکو ئێستا، 12 عومڕەکاری کورد لە سعوودیە کۆچی دواییان کردووە کە پێنجیان پیاو و حه‌وتیان ئافرەت بوون.