عومرەکارێکی کوردی تەمەن 66 ساڵ لە سعوودیە کۆچی دواییکرد و لە گوڕستانی مەککە بە خاک دەسپێردرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 05-12-2023، عومرەکارێکی کورد بە ناوی “تەلا سلێمان محمد” تەمەن 66 ساڵ لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
عومرەکارەکە خەڵکی شاری سلێمانییە و بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە چووەتە سعوودیە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “عومرەکارەکە دوای تێكچوونی باری تهندروستی و مانهوهی دوو رۆژ له نهخۆشخانه، بەیانیی ئهمڕۆ کۆچی دوایی کرد”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە دەڵێت، ڕەزامەندی کەسوکاریی عومرەکارە 66 ساڵییەکە وەرگیراوە و “بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەککە نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گوڕستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت”.
بە گوێرەی ئاماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومرەی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، 11 عومرەکاری کورد لە سعوودیە کۆچی دواییان کردووە کە چواریان پیاو و حهوتیان ئافرەتن.