بۆ لیستی 197؟

سالار عوسمان

بۆ لیستی 197؟

تا دێت بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق گەرم دەبێت، دەنگدەرانی بەڕێزیش چاودەگێڕن و بیردەکەنەوە و دەپرسن، کام لیست هی ئەوەیە دەنگی پێ بدەین؟.. کام لیست شایانی ئەوەیە متمانەی پێ ببەخشین؟!.
کورتترین وەڵام بۆ ئەم پرسیارە گرنگە ویژدانییە ئەوەیە؛ سەیری مێژوو و ڕوانگا و ئاییندەبینی بکەین.
مێژوو و شانازییەکانی لە لای پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆ؟.. چونکە گرێی مێژوویی نییە و شانازیی زۆری مێژوویشی هەن، کە نەیار پێش یار شاهێدی بۆ دەدەن، خۆ ئەگەر قسە لە ڕوانگەش بکەین، ڕوانگەی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕوانگەی پێکەوەژیانە، کە یەکێکە لە دروشمە سەرەکییەکانی لیستەکەی، ڕوانگەی بریتییە لە لێکگرێدانەوەی جەمسەرە هەڵوەشێنراوەکان بۆ نەخشەڕێگایەکی چارەسەرساز، نەخشەڕێگەیەک کە کوردستان و عێراق تێکڕا سوودمەندبن لێی، لە پێش هەمووشیانەوە خودی هاووڵاتی، چونکە سەنتەری بیرکردنەوەی ڕوانگەکە بریتییە لە خودی هاووڵاتی و بەرژەوەندییەکانی، سەبارەت بە ئاییندەبینییش ئەوا هەمووان دەزانن هێزێکی نیشتمانیی سیاسی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێت بە تێگەیشتنەکانی بۆ ئالنگارییەکانی ئەمڕۆ، ئاییندە مسۆگەر بکات، کەواتە ئاییندەش وا لای پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە دەنگدەری بەڕێز هەقیەتی کە دەڵێت:(دەنگ بە لیستی 197 ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم).

ھەواڵی زیاتر