سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئاسایشی هه‌ولێر دەستگیر کردنی باندێکی بازرگانی کردن بەماددە هۆشبەرەکان ڕاگه‌یاند

دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە باندێکی بازرگانی کردن بەماددە هۆشبەرەکانمان دەستگیر بکرد کەلە دوو ئافرەت و دوو پیاو پێکهاتون و خەڵکی وڵاتی سوریان، بەناوەکانی (س ، ن ، م)و ( ر ، ع ، أ) و (س ،ع ، ب) و (م ، خ ، ع)، لەکاتی دەستگیر کردنیان دەستمان گرت بەسەر کەل و پەلی بەکارهێنان و بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری( کریستاڵ و مەریجوانە).
سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کەهەمیشە هەماهەنگ و هاوکارن لەپێدانی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر