118 كۆڵبه‌ر له مانگی رابردوودا به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراون و برینداربوون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی 11ی 2023دا، لانی کەم 118 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران، به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان کوژراون یان بریندار بوون .
بەپێی ئەو ئامارەی رێكخراوی هه‌نگاو، 8 کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و 110 کۆڵبەر بریندار بوون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو ئامارە بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشووتر (مانگی ئۆکتۆبەر) کە 30 کۆڵبەر قوربانی بوون.
لەو ئامارە تۆمارکراوەدا پارێزگای سنە بە 93 حاڵەت زۆرترین ڕێژەی قوربانیبوونی کۆڵبەران و کاسبکارانی تێدا تۆمار کراوە.
جیاکردنەوەی ئامار بەگوێرەی پارێزگاکان به‌م شێوه‌یه بووه:
پارێزگای ئورمیە: 3 کەس (2 کوژراو و 1 بریندار )
پارێزگای سنە: 93 کەس (5 کوژراو و88 بریندار )
پارێزگای کرماشان: 22 کەس (1 کوژراو و 21 بریندار)