مەزهەر کەریم – سلێمانی
شاڵاو عومەر، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، لەم چاوپێكەوتنەیدا بۆ “هەولێر” گوتی” هەرێمی كوردستان كار بۆ دەوڵەتێکی فیدراڵی دەكات لەعێراقدا گوتیشی” ئەو عەقڵیەتەی لەكۆندا هەبووە لەعێراق ماوە و بەغدا دەوڵەتی مەركەزیەتی دەوێت “.
- حكوومەتی عێراق بۆچی شایستە دارایەكانی هاووڵاتیانی هەرێم نادات؟
- دەگەرێتەوە بۆ هەبوونی ئەو هەموو بۆمبەی لەیاسا بوجەدا بۆ شایستە داراییەكانی هەرێم دانراوە، ئەمەش بەمەبەست كراوە تاوەكو شایستە دارایەكانی هاووڵاتیانی كوردستان نەدەن.
- حكوومەتی عێراق بۆچی سزای خەڵکی کوردستان دەدات؟
- بەغدا هەمیشە لەبۆسەدایە تا حكوومەتی هەرێم لاواز بكات. بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێن بەناوی یاسا و دەستوور و گوشاركردنەوە دەیانەوێت هەرێم لەقالب بدەن دەبێت سەركردایەتی كورد هەڵویستەی جددی لەسەر بكەن كار بۆ دروستكرنی ئەنجوومەنی فیدراڵی بكەن لەپارێزگاكان ئەمەش دەبێتە زامنی مانەوەمان.
- سیاسەتی ئیستای عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی دوژمنکارانەیە؟
- هەمان سیاسەتەكانی ڕژێمی پێشوومان بیر دەخاتەوە، كە كورد لەناوچە كوردیەكان ڕادەگوێزران و لەباسی بووجەدا غەردمان لێدەكەن و مافە دەستووریەكانمان پێشیل دەكەن.
- كێ تاوەنبارە لەنەدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم؟
- یاسای بودجە پەسەند كراوە، بەڵام دەبینین ئەوە حكوومەتی و دەسەڵاتدارانی عێراقە موچەی فەرمانبەران نادات هەموو دەزانین بەغدا تاوانبارە، حكوومەتی هەرێم نەوتەكەشی ڕادەست كردووە ئەوان دەیانەوێت سزای خەڵكی كوردستان بدەن.
- بۆچی حکوومەتی عێراق ڕێککەوتنەکان جێبەجێ ناکات ؟
- زۆرینەی بڕیارەكان لەبەغدا، عێراقیانە نییە وڵاتانی هەرێمی كاریگەریان بەسەر بڕیار و رێكەوتنەكانەوە هەیە، بەغدا سەروەری سیادی و سیاسی نییە.
- مافە دەستووریەكانی هەرێم تاچەند لەعێراق جێبەجێ كراون؟
- هەرێمی كوردستان مافە دەستووریەكانی پێشیل كراوە، بەتایبەت ماددەی 140 و ماددەكانی دیكەی تایبەت بە مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان، ئەوان كاریان لەسەر ئەوە كردووە هەر مافێكی دەستووری لەبەرژوەندیان بێت زیندووی دەكەنەوە مافەكانی كوردیش پشتگوێ دەخەن.
- لە عێراق سیستمی فیدراڵی کاری پێکراوە؟
- ئەوە كوردە باسی دەوڵەتی فیدراڵی دەكات، دەوڵەتی عێراق فیدرالی ناوێت دەیەوێت دەوڵەتی مەركەزی دروست بكات، ئەو عەقڵیەتەی لەكۆندا لەعێراقدا هەبوو نەگۆڕاوە بەرامبەر كوردستان.
- هەرێمی كوردستان چی بكات لەم دۆخەدا باشە؟
- گرنكە چیتر هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت، هەڵبژاردن دوانەخرێت پەرلەمان كارا بكرێتەوە یەك ڕیز و یەكگرتووبین.
- بەغدا توانیویەتی یەکسانی پیادە بکات؟
- هەرگیز بەغدا هێندەی پارێزگایەكی خوارو ناوەڕاست مامەڵەی لەگەڵ هەرێم نەكردوە بەتایبەت لەڕووی پێدانی شایستە دارایەكانی هاووڵاتیانی هەرێم.
- دەوترێت پێشکەوتنەکانی هەرێم هۆکاری ئەوەیە دەسەڵاتدارانی بەغدا دژایەتیی بکەن؟
- لەماوەكانی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێم كوردستان پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لەسەرجەم سێكتەرەكانی دارایی ئابووری و سیاسی و گەشتیاری و خزمەتگوزاری بەڵام عێراق بەدەرلەپێدانی موچەی فەرمانبەرانی هیچی بۆ شارەكانی خوارو ناوەڕاستی عێراق نەكردووە.
- چی دەڵێن لەسەر بڕیارەكانی دادگایی فیدراڵی؟
- ئەو بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی دەریدەكات تەواو سیاسین، چونكە سەرجەمی بڕیارەكانی لەماوەكانی ڕابردوودا دژی كوردستان بوو، لەم ماوانەی دوایداشدا سوننەكانیشی گرتەوە سەرجەمی بڕیارەكانی ئاڕاستەكراوە.
- هەرێم لەداهاتوودا چۆن مامەڵە لەگەڵ بڕیارەكانی دادگای فیدڕالی بكات؟
- پێویستە حیزبە كوردیەكان بەرامبەر بڕیارەكانی دادگایی فیدرالی یەك دەنگ بین، لەرێگەی هەبوونی دادگایەك لەكوردستان بەرپەرچی قەرارەكانی ئەو دادگایە بدەینەوە.