سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە 28/11/2023، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كۆیە بڵاوی کردەوە: “ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەی کۆیە دەکەینەوە سبەی چوارشەممە 29/11/2023، کاتژمێر 9ی بەیانی سەردانی پەروەردەی کۆیە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ.”

ئەوەش خراوەتە روو: “بەڕێوەبەر یان مامۆستای وانەبێژ بە نووسراوی فەرمی (تخویل)ی قوتابخانە، دەتوانێت بێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەی.”

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە: “دەبێت دوای هەفتەیەک لە وەرگرتنی مووچە بەڕێوەبەرەکان بەزووترین کات لیستی مووچە بگەڕێننەوە بۆ پەروەردەی کۆیە.