چواس خالید – هەولێر
ماوه‌یه‌كه دابه‌شكردنی به‌شه نه‌وتی هاووڵاتیانی دانیشتووی ناوچه شاخاوییه‌كان ته‌واو بووه و ئێستا له ناوه‌ندی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی سپی دابه‌ش ده‌كرێت، كه به پێی ئاماره‌كان، تا ئێستا شه‌ش سه‌د و بیست هه‌زار خێزان له دابه‌شكردنی سه‌د و بیست و پێنج ملیۆن لیتر نه‌وت سودمه‌ند بوونه.
ئه‌مساڵ زستان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌د و بیست و پێنج ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر شه‌ش سه‌د و بیست هه‌زار خێزان له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردووه و دابه‌شكردن له سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌رده‌وامه.
ڕێبین زه‌نگه‌نه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانگه‌ی مێدیا و زانیاری ڕاگه‌یاندووه، له ناوچه شاخاوییه‌كان نه‌وت دابه‌شكراوه و ئێستا له ناوه‌ندی شاره‌كان نه‌وت دابه‌ش ده‌كه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له حكوومه‌تی فیدراڵ داوامان كردووه نه‌وتی پێویست بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، به‌ڵام ئه‌ركی خۆی وه‌ك حكوومه‌تی فیدراڵ جێبه‌جێ نه‌كردووه و ئه‌گه‌ر بێت و بڕی پێویست بۆ هه‌رێم بنێرێت، بێگومان ده‌توانین دوو به‌رمیل نه‌وت بۆ هه‌ر خێزانێك دابین بكه‌ین.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست تا ئێستا حكوومه‌تی فیدراڵ ته‌نیا سه‌د و په‌نجا ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه، كه به‌پێی دواین ئاماری دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ماڵان‌دا، تا ئێستا شه‌ش سه‌د و بیست هه‌زار خێزان له دابه‌شكردنی سه‌د و بیست و پێنج ملیۆن لیتر نه‌وت سوودمه‌ند بوونه.
له ٢٠ تشرینی یه‌كه‌می پار، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌ستی به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی كردووه به‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه شاخاویی و ده‌وروبه‌ر و سه‌نته‌ری شاره‌كان، كه تا ئێستا سه‌د و بیست و پێنج ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌ش كراوه و تێیدا شه‌ش سه‌د و بیست هه‌زار خێزان له ناوچه شاخاوییه‌كان و له ده‌ورووبه‌ر و سه‌نته‌ری شاره‌كان سوودمه‌ند بوونه و ڕۆژانه‌ش ئه‌و ژماره‌یه به‌هۆی به‌رده‌وامی دابه‌شكردن زیادتر ده‌بێت.
له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی ملیۆنێك و دوو سه‌د و هه‌شتا و پێنج هه‌زار خێزان هه‌ن، بڕی پێویست بۆ دابه‌شكردنی به‌رمیلێك نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هه‌موو خێزانێكی هه‌رێمی كوردستان، زیادتر له دوو سه‌د و شه‌ست و پێنج ملیۆن لیتر نه‌وته.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه له سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌رمیلێك و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش زیاتر له دوو به‌رمیل نه‌وت به پاڵپشتی دارایی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی دابه‌ش ده‌كات.
ساڵانه له وه‌رزی زستاندا نرخی نه‌وتی سپی له بازاڕه‌كاندا گه‌لێك به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌جۆرێك نرخی ته‌نیا به‌رمیلێك بۆ سه‌رووی دوو سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی به‌رز ده‌بێته‌وه، كه دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان دا، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نرخ له بازاڕه‌كاندا ده‌بێت و تا ڕاده‌یه‌ك نرخه‌كه‌ی له بازاڕه‌كاندا جێگیرده‌كات و تا ئاستێكی زۆریش نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێنێت.