گروپی هونەری خێزان كاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە 29/11 لەهۆڵی( بەدیعە دارتاش ) لەپەیمانگەی هونەرجوانەكان لە سلێمانی فیلمی (ئیفی كەیفی) پێشكەش دەكات.
فیلمی (ئیفی كەیفی) لەلایەن (ڕێبوار محەمەد) كاری سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ كراوە و ماوەكەی پەنجا خولەكە دەخایەنێت و كۆمیدی و كۆمەڵایەتی ڕەخنە ئامێزە.
فیلمی( فیفی كەیفی) لەشاری سلێمانی لەلایەن گروپی خێزانەوە بەهاوكاری( باوەڕ ڕەفیق) كاری وێنەگرتن و مۆنتاژی بۆكراوە ئامادەیە بۆ نمایشكردن.
هەروەها بەشدارانی ناو فیلمەكە ژمارەیان بیست كەسە، ئەكتەری دیاری ناو فیلمەكە كەسایەتی كەیفیە، كە كەسایەتیەكی مشەخۆری هەیە لەسەر پارە و ڕەنجی كەسانی دیكە دەخوات و دەژی ئارەزووی هەموو شتومەكێكی بێبەرامبەر دەكات.