دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سەرۆكی حكومەت كارگەی ئاسنی ڤان ستیل لە شاری هەولێر دەكاتەوە

سەرۆكی حكومەت كارگەی ئاسنی ڤان ستیل دەكاتەوە و ئامادەی ڕێوڕەسمێكی تایبەتیش بە چالاكی و پڕۆژەكانی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە-28-11-2023 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر،كارگەی ئاسنی ڤان ستیل دەكاتەوە.
كۆمپانیای ڤان ستیل، لە ژێر چەتری گروپی كۆمپانیاكانی گەلیاوە دامەزراوە، كە یەكێكە لە خاوەن پشكە سەرەكییەكانی كۆمپانیای وەبەرهێنانی پیشەسازی و بازرگانی گشتی كۆمپانیای ڤان.
كۆمپانیای ڤان ستیل لە ساڵی 1999ەوە دامەزراوەو لە ساڵی 2020 دەستی كردووە بە دامەزراندنی یەكەمین كارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن لە عێراق كە دەكەوێتە گەڕەكی پیشەسازی تەیمار لە هەولێر و لەسەر ڕووبەری 335 هەزار مەتر چوارگۆشە بونیادنراوە.
ڤان ستیل كۆمەڵێك قەبارەی بەرفراوانی ئاسن بەرهەمدەهێنێت، لە 8 ملم تا 32 ملم، بۆ دابینكردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەكانی بیناسازی لەناوچەكە،هەروەها  توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی بریتیە لە زیاتر لە 700 هەزار تۆن. 
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر، ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە چالاكی و پڕۆژەكانی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی بەڕێوەدەچێت.