دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن:ئه‌مشه‌و له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌فر و باران ده‌بارێت

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌شی پێشبینی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمشەو ئاسمانى هەرێمی كوردستان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دابارینى بارانى مامناوەند لە ناوچەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم و بارینى نمەبارانى پچڕپچڕ لە سەنتەرى پارێزگاکان، كه‌ تا کاتەکانى بەرەبەیان بەردەوام دەبێت، لەگەڵ بوونی تەمێکى سووک لە هەندێ ناوچه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات دەبارێت.

رێژه‌ی بارانبارین له‌ماوه‌ی 12 کاتژمێرى رابردوو له‌ هەندێک ناوچەکانى هەرێمی كوردستان:

هەولێر 2.2 ملم

شەمامک 0.7 ملم

پیرمام 7.0 ملم

سلێمانى 4.2 ملم

چەمچەماڵ  5.4 ملم

دهۆک 3.1 ملم

زاخۆ 4.8 ملم

هەڵەبجە 14.6 ملم

هەڵشۆ 22.8 ملم

خەبات 1.6 ملم

ئاکرێ  8.8 ملم

بامەڕنێ 9.4 ملم

مانگیش 3.4 ملم

دەربەندیخان 22.4 ملم

مەیدان 25.6 ملم

دوکان 5.2 ملم

حاجى ئۆمەران 14.8 ملم

پێنجوێن 17.2 ملم

قەڵادزێ 12.0 ملم

باتوفە 4.0 ملم

مێرگەسۆر 26.0 ملم

کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ

خانەقین 0.1 ملم