پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌م راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌ت گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی11ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان هه‌ورده‌بێت له ته‌واوی ناوچه‌كان له‌گه‌ڵ نمه باران پچرپچر.
راشیده‌گه‌یه‌نن، له دوای نیوه‌ڕۆ رێژه‌ی باران بارین زیاد ده‌بێت و له‌گه‌ڵ به‌فربارین به‌تایبه‌ت له ناوچه‌شاخاوییه سنوورییه‌كان و باكووری خۆرهه‌ڵات.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی سێشه‌م 28ی11ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ورده‌بێت، له‌گه‌ڵ نمه بارانێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان، لەکاتەکانی شەویشدا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە بەتایبەتی لەهەندێ ناوچەکانی پارێزگای دهۆک .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى.