سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

كتێبی (هاوڕێیانی په‌روه‌رده‌) …كتێبێك بۆ په‌روه‌ده‌

كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

كتێبی (هاوڕێیانی په‌روه‌رده‌) له‌ نووسینی نووسه‌ر ( سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا ) ،كۆمه‌ڵی بابه‌تی گرنگی په‌روه‌رده‌یی په‌یوه‌ست به‌ منداڵ ، خێزان ، مامۆستا ، كارگێری قوتابخانه‌ ، سه‌رپه‌رشتیار له‌ خۆده‌گرێت.

له‌ده‌ستپێكی كتێبه‌كه‌، نووسه‌ر زۆری گرنگی به‌ منداڵ له‌هه‌موو روێكه‌وه‌ ده‌دات هه‌رله‌سه‌ره‌تای له‌دایك بوونی تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی نووسه‌ر به‌ووردی باس له‌ قۆناغی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌ منداڵ ده‌كات وه‌كو : خواردنی ته‌ندروستی منداڵی تازه‌ له‌دایك بوو،چۆن منداڵی كۆرپه‌له‌ هه‌ستی خۆی ده‌رده‌بڕێت ،چۆن دڵ وده‌روونی منداڵه‌كه‌ت بۆخۆت راده‌كێشیت،چۆن میشكی منداڵ گه‌شه‌ده‌كات، چۆنت منداڵه‌كه‌ت په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌یت.چۆن منداڵه‌كه‌ت هان ده‌ده‌یت كه‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی دروست بێت،ئه‌و فاكته‌رانه‌ی منداڵ به‌ره‌و خراپی ئاراسته‌ ده‌بات،چۆن منداڵه‌كه‌ت كۆنترۆڵ ده‌كه‌یت ،خه‌وزرانی منداڵ ،خه‌ونی ناخۆش و ته‌رمایی،ئاخاوتن و رۆیشتن له‌ كاتی خه‌ودا ،میزكردنی منداڵ له‌ خه‌ودا،پێدادانی ددان له‌ كاتی خه‌ودا،منداڵ به‌ناز،درۆكردن لای منداڵ له‌گه‌ڵ چه‌ندین بابه‌تی تری په‌یوه‌ندار به‌ منداڵ و خێزان..
هه‌ر له‌كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر باس له‌ رۆڵی خێزان و قوتابخانه‌و مامۆستا و كارگێری قوتابخانه‌ و دامه‌زراوه‌ په‌رورده‌ییه‌كان ده‌كات چه‌ندین رێنمایی گرنگ ئاراسته‌ی قوتابییان و دایك و باوكان ده‌كات كه‌ ئامانج لێی هۆشیاركردنه‌وه‌ی قوتابیان و دایك و باوكان خێزان به‌گشتییه‌، به‌جۆرێك كه‌ بتوانن نه‌وه‌یه‌كی وا دوره‌ست بكه‌ن له‌ داهاتوو چه‌كێكی گرنگ بن بۆ بونیاد نانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و پێشكه‌وتوو.
له‌لایه‌كی ترله‌ كتێبه‌كه‌ تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر قۆناغه‌كانی خوێندن و رۆڵی مامۆستا و دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌ بنیادنان و په‌روه‌رده‌ كردن و چه‌سپاندنی چه‌ندین به‌های به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ناخی قوتابیان به‌ئامانجی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی . كه‌ له‌ كتێبه‌كه‌دا خێزان و دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانی پێكه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ به‌ باشترین شێوه‌ منداڵانی كوردستان په‌روه‌رده‌ بكرێن.
لایه‌نی كارگێری قوتابخانه‌خاڵێكی گرنكی هه‌رقوتابخانه‌یه‌كه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه‌، نووسه‌ر به‌ووردی باس له‌ زیركی و به‌رێوه‌به‌ر ده‌كات وه‌كو سه‌ركرده‌ی كارگێری له‌ نێو قوتابخانه‌ ناوی ده‌هێنت لایه‌نه‌ ئه‌رێنی ونه‌رێنی له‌ به‌رێوه‌به‌ردنی قوتابخانه‌ ده‌خاته‌ ڕووله‌ هه‌مان كات په‌نجه‌ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ كه‌ڕووبه‌ڕووی قوتابخانه‌ ده‌بنه‌وه‌، باس له‌ عه‌قلیه‌تیكی تاك ده‌كات كه‌له‌لای هه‌ندێ به‌رێوه‌به‌ر، به‌داخه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستاش له‌به‌رێوه‌به‌ردنی هه‌ندێ قوتابخانه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت وه‌كو خۆسه‌پاندن و خۆ به‌زل زانین.
نووسه‌ر باس له‌گرنگی پلان و ئامار ده‌كات و به‌دوو خاڵی سه‌ره‌كی داده‌نێت بۆ پێشكه‌وتنی هه‌رده‌زگایه‌ك و هه‌روڵاتێك به‌جۆرێك گه‌شه‌ساندن به‌بوونی پلان و ئامار ..ئه‌م كتێبه‌ گرنگی زۆری هه‌یه‌ بۆ كارگێری قوتابخانه‌ هه‌ربۆیه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاڕه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم چاپكراوه‌ ودابه‌شی سه‌رقوتابخانه‌كان ده‌كات.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌م كتێبه‌ زۆر بابه‌تی تر له‌ خۆده‌گرێت كه‌ ناكرێت لێره‌دا ئاماژه‌یان پێبده‌ین به‌ڵام گرنگه‌ هه‌ریه‌ك له‌ كه‌س وكاری قوتابیان ،مامۆستا ، به‌رێوه‌به‌ر ، سه‌رپه‌رشتیار تانه‌نه‌ت قوتابیانیش ئه‌م كتێبه‌ بخوێنێته‌وه‌ ده‌ست خۆشی له‌ نووسه‌ر مامۆستا ( سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا ) كه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م كتێبی چاپكراوی خۆیه‌تی له‌بواری په‌روه‌رده ش.
شایانی باسه‌ رۆژی 7ی 11ی 2023 له‌ شاری هه‌ولێر،له‌ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ، ئه‌م كتێبه‌له‌ رێوه‌ڕسمێك دا،به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی په‌روه‌رده‌یی ناسێندرا و به‌واژۆی نووسه‌ر به‌دیاری به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌ش كرا.