به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌مڕۆ به‌هۆی زیادتر بوونی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، باران بارین له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان زیادتر ده‌بێت و به‌فربارینیش به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه، به‌پێی ئاماره‌كانیش ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی باران بارین له پار زیادتر بووه.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی زیادتربوونی كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، باران بارین له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان زیادتر ده‌بێت، هاوكات به‌فر بارینیش به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش به نزیكه‌ی سێ بۆ پێنج پله نزم ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگاكان باران بارین پچڕ پچڕ ده‌بێت، هه‌ندێك ناوچه ئاستی دابارینی زیادتر ده‌بێت، وه‌ك به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك، هاوكات له ئێواره و شه‌ودا كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله له‌سه‌ر به‌شێك له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان چالاكتر ده‌بێت.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، خێرایی با مامناوه‌ند له نێوان ده بۆ بیست و پێنج كیلۆمه‌تر له یه‌ك كاتدا ده‌بێت، مه‌ودای بینین له نێوان هه‌شت بۆ ده كیلۆمه‌تر ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش سێ بۆ پێنج پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له پارێزگای هه‌ولێر ١٤ پله و له پارێزگای سلێمانی ١٣ پله و له پارێزگای دهۆك ١٢ پله له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ١٥ پله و له پارێزگای كه‌ركوكیش ١٦ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
به‌پێی داتاكانی به‌شی زانیایری كه‌شوهه‌وای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ڕێژه‌ی شه‌پۆله‌كانی بارینی باران و به‌فر له پایزی ئه‌مساڵدا، به‌راورد به هه‌مان كات له ساڵی ڕابردوو به‌رزتر و زیادتره.
پار له پارێزگای هه‌ولێر ته‌نیا ١١،٥ ملیمه‌تر باران باریوه، كه ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی باران بارین له پارێزگای هه‌ولێر ١٤٤،٧ ملیمه‌تر باران باریوه، واتا ئه‌مساڵ ١٣٣ ملیمه‌تر باران زیاتر باریوه.
له پارێزگای سلێمانیش پار له‌مكاته‌ی ئێستادا ٤٣.٢ ملیمه‌تر باران باریوه، كه ئه‌مساڵ ٧٩.٤ ملیمه‌تر باران باریوه و ٣٦.٢ ملیمه‌تر ئه‌مساڵ زیادتر باران باریوه.
له پارێزگای دهۆكیش پار تا ئه‌م كاته ١٠.٣ ملیمه‌تر باران باریوه، كه ئه‌مساڵ ڕێژه‌كه‌ی ١٢١.٤ ملیمه‌تر بووه و به‌وه‌ش ١١١.١ ملیمه‌تر ڕێژه‌كه‌ی زیادتره.
پار له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕێژه‌ی باران بارین ٣٢.٦ بووه و ئه‌مساڵ ١٠٠.٦ ملیمه‌تره، واتا ٦٨ ملیمه‌تر له پار باران زیادتر له هه‌ڵه‌بجه باریوه.
له پارێزگای كه‌ركوكیش پار ئه‌مكاتانه ١٠.٢ ملیمه‌تر باران باریوه، كه ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی باران بارین ٦٠ ملیمه‌تر بووه و جیاوازییه‌كه‌ی ٤٩.٨ ملیمه‌تره.
ساڵانه له وه‌رزی زستان به‌هۆی بارانی به‌لێزمه و بارینی ئاستێكی زۆر له كاتێكی كه‌مدا، لافاو چه‌ند گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌ولێری پایته‌ختی ده‌گرێته‌وه و زیانی ماددی و گیانیشی لێده‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام پار، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ی دا و به‌ره‌نجام زستانی پار لافاو له هه‌ولێری پایته‌خت ڕووینه‌دا، كه به‌ر له هاتنی وه‌رزی زستان، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندیداری بۆ هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته له‌ناو شاری هه‌ولێر ڕاسپارد، ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌ی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئاوه‌كان ڕۆنرابوون، چاره‌سه‌ركران و ڕێڕه‌وه‌كان و بن پرده‌كان و قه‌نته‌ره‌كان و ئاوبه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری شار پاك كرانه‌وه.
هاوكات له‌ناو شاری هه‌ولێر زێرابی نوێ دروستكران و هه‌موو زێرابه‌كان و ئاوه‌ڕۆیه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆكان پاككرانه‌وه، ئه‌و ئاوه‌ڕۆیانه‌شی پێشتر كێشه‌یان هه‌بوو، چاره‌سه‌ر كران و چه‌ندان ئاوه‌ڕۆی نوێ له شه‌قامه پێویسته‌كانی شاری هه‌ولێر ڕۆنرا.