له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی 16ـی رۆژه‌ی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاند، پابه‌ندبوونی ساڵانه به هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژه‌ی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، ئاماژه‌یه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌وڵ و كۆششه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان. هه‌روه‌ها گوتیشی: “هێشتا پێویستیمان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ریته نه‌شیاوه‌كان هه‌یه”.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (26ـی تشرینی دووه‌می 2023) له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژه‌ی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان رایگه‌یاند، رووبه‌ڕووبوونه‌وه توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، گرنگیدانی زیاتری پێویسته و پێویستی به كۆششی هه‌موو لایه‌كه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیران، گرنگییه‌كی تایبه‌تی به مافه‌كانی ئافره‌تان و كچان و پاراستنیان و به‌شداریپێكردنییان له ناوه‌نده‌كانی بڕیار داوه.
وه‌زیری ناوخۆ راشیگه‌یاند، چه‌ندین بڕگه و یاسا هه‌موار كراونه‌ته‌وه و یاسای دیكه‌ش ده‌ركراون و پابه‌ندبوون به رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش راگه‌یه‌ندراوه.
گوتیشی: “سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی كه‌موكوڕی، ره‌وشی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێشچوونی باشی به‌خۆوه بینیووه و ماف و ئازادییه‌كانیان زیاتر فه‌راهه‌م كراون”.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هێشتا پێویستیمان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ریته نه‌شیاوه‌كان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای بوونی قه‌یرانه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی زۆری داوه بۆ بنبڕكردنی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان و كچان.
رۆژی 25-11-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردبووه‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، “پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بە گشتی و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان بە تایبەتی، دووپات دەکەینەوە.”
لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیراندا ئاماژه به‌وه‌ش درابوو، “حكومه‌تی هه‌رێم بەردەوامە لە کارکردن لە پێناو بنبڕکردن و سنووردانان بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە ڕێگەی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە ناو حکومەت و جێبەجێکردنی یاساکان و کاراترکردنی ڕۆڵی دادگاکان و دەستگیرکردن و بە سزاگەیاندنی تاوانباران”.