دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی به‌غدا – ره‌سافه، سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ نزار عه‌بدولواحیدی برای شاسوار عه‌بدولواحیدی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركرد.
به گوێره‌ی نووسراوێكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی به‌غدا – ره‌سافه، ژماره 1603 كه له 19ـی تشرینی دووه‌می 2023 ده‌رچووه، تێیدا هاتووه: “تاوانبار نزار عه‌بدولواحید قادر ئیبراهیم بابان به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی چه‌كی بانكی سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركرا”.
هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: “فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تاوانبار نزار عه‌بدولواحید قادر ئیبراهیم بابان، به گوێره‌ی مادده‌ی 1/459 له یاسای سزاكانی عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
به گوێره‌ی زانیاریەکان ناوبراو له ناوچه‌ی (دۆره و سه‌یدییه)ـی به‌غدا خه‌ریكی دروستكردنی پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاره‌ی خه‌ڵكیان به‌كارهێناوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلیان به قه‌رز له خاوه‌نی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل وه‌رگرتووه و دواتر به نرخی هه‌رزان ئۆتۆمبێله‌كانیان فرۆشتووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، تۆمه‌تبار ئه‌و پارانه‌ی كه له فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ستكه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه نیشته‌جێبوونه‌كه‌ی ته‌واوبكات، به‌ڵام خاوه‌ن كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل داوای پاره‌كانیان كردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تباریش چه‌كی ساخته‌ی به خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایانه داوه، دواتر سه‌ردانی بانكیان كردووه، ده‌ركه‌وتووه چه‌كی ساخته‌ن و بێ ره‌سیدن.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تۆمه‌تبار (حوكمی غیابی) له‌لایه‌ن دادگای به‌غدا – ره‌سافه بۆ ده‌رچووه و به‌هۆی ئه‌وه ناوبراو به‌ره‌و توركیا رایكردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه سروه عه‌بدولواحیدی خوشكی نزار، كه په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراقه، به‌هۆی هاوبه‌شی له پڕۆژه نیشته‌جێبوونه‌كه، له پرسه‌كه تێوه‌گلاوه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیشه‌وه پڕۆژه‌كه‌یان راگیراوه.
سه‌رچاوه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه، بڕیاره‌كه‌ی دادگا به‌هۆی یه‌ك سكاڵاوه بووه، له‌كاتێكدا چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ش سكاڵایان هه‌یه و پاره و ئۆتۆمبێلیان به قه‌رز داوه‌ته‌وه نزار عه‌بدولواحید.