سڵاو و ڕێز،
بەبۆنەی ٧٣ ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی هەولێر، پیرۆزبایی لە خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامە دەکەین، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
ڕۆژنامەی هەولێر، بە شێوەیەکی پیشەییانە ئەرکی مێدیایی بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و کەڵتووری یەکسانی و پێکەوەژیان، بەجێ گەیاندووە. کاریکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی لێبووردەیی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی و دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، پەروەردەیەکی تەندروست، بەرزکردنەوەی ئینتیمای تاک بۆ خاک و نیشتیمان.
خزمەتیکی بەرچاوی بە ڕۆل و پێگەی خانمان و پاراستنی مافەکانی ئافرەتان کردووە. هەمیشە هاوکار بووە لە بڵاوکردنەوەی کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان.. هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی بەردەوام بۆ ڕۆژنامەی هەولێر دەخوازین.
هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
د.خانزاد ئەحمەد
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان
٢٠ی تشرینی دووەمی٢٠٢٣