دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بڕیاردرا یەکەم فێستیڤاڵی خانی لە وەرزی بەهاردا ساز بکرێت

دوێنێ چوارشەممە 2023/11/22 لە شاری دهۆك، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی خانی كرد.

لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا بەرپرسی بەش تیشكی خستە سەر بارودۆخی هەنووكەیی ناوچەكە و ڕووداو و پێشهاتە نوێیەكان و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ڕووداوەكاندا.
لە كۆبوونەوەکەدا بەرپرس و بەڕێوەبەری سەرجەم دەزگاکان ڕا و بۆچوون و سەرنج و داواکارییەکانیان خستەڕوو و گفتوگۆیەکی هەمەلایەنە بەڕێوەچوو.
هەژی گوتنێیە لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا کە ساڵانە لە وەرزی بەهاردا فێستیڤاڵی ڕۆشنبیریی خانی لە ئاستی کوردستان بەڕێوەبچێت و، لە ئێستاوە کار و پلانڕێژیی بۆ یەکەم فێستیفاڵی خانی دەکرێت.