ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 22ی11ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه،ماوه‌یەکه چەند کەسانێک دور لە ڕەوشت و داب و نەریت و بەها کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەی (ڕاستەوخۆ /لایڤ) لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بانگەشەیان بۆ کاری بەدڕەوشتی و هەڕەشیان لەخەڵک دەکرد، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانمانەوە ، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان دوو لەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەین بەناوەکانی (ز ، م ، ع ) و ( أ ، ق ، أ).
ئاسایشی هه‌ولێر راشیدهگهێنێت، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئه‌م دوو كه‌سه کە خاوه‌نی چەند کەناڵێکن لە تۆڕی تێلیگرام بەناوەکانی (ڕیکۆردی هەڕەشەکان لێرەیە ، ڤیدۆی کچەکەی ک، ژنم هەیە بۆ…، CTS).
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه، ئه‌و دوو كه‌سه گرتەی ڤیدیۆیی چەندین ئافرەت و پیاویان لایە و لەبەرامبەر پارە یان کارتی مۆبایل بۆ کەسانی تریان ڕەوانە کردووە.
.
له كۆتاییدا ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هەروەها ئه‌م كه‌سانه بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریش بوون، داوادەکەین هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لەسەریان هەیە لەڕێگا دادگاوە دەتوانێ سکاڵایان لەسەر تۆمار بکات.