گەرمیان گلی – ههولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵەشیعری شاعیر( فاتیح بەختەوەر) بەناوی (کەشکەشان) لە هۆڵی ڕۆشنبیری هەڵەبجە سازکرد.
سدیق غەفور بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: سەرەتا مەڕاسیمەکە لەلایەن مامۆستا کاروان حەسەن، کورتەیەکی لەسەر ژیان و بەرهەمی نوسەر پێشکەش بە ئامادەبوان کرد. پاشان شاعیر چەند بەرهەمێکی شیعری بەشێوەزاری هەورامی خوێندەوەو لەلایەن شاعیر “جەلیلی عەباسی” شرۆڤەوشیکردنەوەی بۆ دەقە شیعریەکان کرد، لەبەشێکی دیکەدا شاعیر چەند دەقێکی بەشێوەزاری سۆرانی پێشکەش بەئامادەبووان کرد و لەلایەن “ناسیح خارگێڵانی” شرۆڤە و شیکاری بۆدەقەکان کرا و ئامادەبووان بەڕاو سەرنجەکانیان دانیشتنەکەیان دەوڵەمەند کرد و لەکۆتایدا خەڵات پێشکەش بەشاعیر کرا و کۆمەڵەشیعری کەشکەشان بەواژۆی نوسەرەوە پێشکەش ئامادەبووان کرا