دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌كات

باره‌گای بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كرد به‌هۆی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رووناكبیری كورد كه‌ریم عه‌بدوڵا ناسراو به‌ (كه‌ریم سه‌رسپی).

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی باره‌گای بارزانییه‌ بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان:-

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی كه‌ریم عه‌بدوڵا،

به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رووناكبیری كورد (كه‌ریم عه‌بدوڵا) ناسراو به‌ (كه‌ریم سه‌رسپی)ـمان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و نووسه‌ران و رۆشنبیرانی كوردستان و دەزگای سەتەلایتی كوردستان و هاوڕێ و خزمانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می هه‌موولایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك كه‌ریم سه‌رسپی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی

21ـی تشرینی دووەمی