دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی باپیر کامەلا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دایکی باپیر کامەلا، سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستە دەکات.

رۆژی سێشەممە (21ـی تشرینی دووەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی باپیر کامەلا، سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان کرد.

لە پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە، “بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و  هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت”.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز باپیر کامەلا ، سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان .

بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و  هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان