چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بۆریس جۆنسن لە کۆڕبەندی مێپس: بەریتانیا لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

رۆژی دووشەممە (20ـی تشرینی دووەمی 2023) بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا جارێکی دیکە لە کوردستانە و ئاماژەی بە رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ کرد و گوتی، بارانێکی خۆش و کەشێکی خۆشمان بینی “خۆشحاڵم جارێکی دیکە لە کوردستانم”.

لە سەرەتای قسەکانیدا، بۆریس جۆنسن ئاماژەی بە دیداری سەرۆک بارزانی کرد لە هەولێر و روونیکردەوە، سەرۆک بارزانی بیری هێنامەوە چەند ساڵێک لەمەوبەر، پێشمەرگە لە هێلی پێشەوەبوون لە شەڕ دژی”شەیتان کە داعش بوو”، ئەو کات من سەرۆکی شارەوانی لەندەن بووم.

جۆنسن گوتیشی، وەک سەرۆکی شارەوانی لەندەن هاتمە کوردستان بۆ ئەوەی بزانم چۆن بەریتانیا هاوکاری پێشمەرگە بکەن و ئێمەش دوای ئەوە لە لەندەن رووبەڕووی هەمان هەڕەشە و بیرۆکەی شەیتانی و توندڕەوی بووینەوە.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕی ئێوە شەڕی ئێمە بوو، شەڕی پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئێمەش بوو لە بەریتانیا، کاتێک چوومە کەمپێکی سەربازی بەریتانیا لە نزیک هەولێر کە ئەفسەرانی بەریتانیا راهێنانیان بە پێشمەرگە دەکرد و کاتێک چەکێکم هەڵگرت و وێنەم گرت، هیچ دوو دڵ نەبووم لەوەی لەو شەڕەدا پشتیوانی لە کورد بکەم، چونکە من تەواو هاوڕا و پشتیوانیان بووم.

بەریتانیا وەک دەوڵەت تەواو بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و هەندێک ئاماژەش هەیە کە ئەم هەڕەشانە دووبارە دەبنەوە و دەبێت هەمووان پێکەوە کاربکەین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەڕەشە لەسەر کوردستان و ناوچەکە دووبارە دروست نەبێتەوە.

هەروەها جۆنسن ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد بۆ کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی چاکسازی ئابووری و سیستمی بانکی دیجیتاڵی و رایگەیاند، “من پیرۆزباییت لێدەکەم، کارێکی زۆر باش و ناوازەت کردووە”.

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا باسی لەوەشکرد، کارێکی زۆر باش لە هەولێر کراوە، بنیاتنان و جموجۆڵی زۆر باش هەیە لەنێوە ئەو شارە و ئەمەشم لە پەنجەرەی هۆتێلەکەمەوە لە هەولێر بینیم، هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی کابینەکەی جۆن مەیجەر کرد بۆ دابینکردنی نوای ئارام بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1991.

هاوکات بۆریس جۆنسن رایگەیاند، ئەمڕۆ دڵخۆشم کە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی پێکەوە لەم کۆڕبەندە لە تەنیشت یەکەوە بە یەکگرتوویی دانیشتوون. هەروەها ئاماژەی بە ئامادەبوونی نەدیم زەهاوی لە کۆڕبەندەکە کرد و گوتی، نەدیم هاوڕێمە و رەگ و ریشەیەکی کوردی هەیە و هاوکارێکی باش بوو کە بە وەزیری دابینکردنی ڤاکسین دەستنیشانکرا و زۆر سەرکەوتووانە کارەکانی خۆی کرد و من پیرۆزبایی لێدەکەم.

بۆریس جۆنسن لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند، ئەم هەرێمە لە هەموو ناوچەکانی دیکە جیاوازە، دەتوانم بڵێم لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەمەوێت ئەوەی پێمان بکرێت لە هەرێمی کوردستان بیکەین، ئێستاش نزیکەی 200 کۆمپانیای بەریتانی لە هەرێم کاردەکەن و دڵخۆشبووک کە یەکێک لە کۆمپانیاکان 20 تۆن هەناری هەڵەبجەی گەیاندە بەریتانیا کە هەنارێکی زۆر باش بوو، هیواشی خواست گەشتی راستەوخۆ لە نێوان هەولێر و لەندەن بکرێتەوە

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە دیدارێکی تایبەتی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆهەڵاتی ناوەڕاست، جەختی لە پشتیوانی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ستایشی رۆڵی پێشمەرگەی کرد لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و ئاماژەی بەوەکرد، پێشمەرگە تەنها کوردستانی نەپاراست، بەڵکو ئێمەشی لە بەریتانیا پاراست.