چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

گوتەبێژی حکومەت: تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەبێت 700 ملیار دینارەکە بگات

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕاون دەکرێت 700 ملیار دینارەکە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان. 

ئەمڕۆ دووشەممە، 20-11-2023، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە چوارەمین کۆڕبەندی (مێپس 2023)، راگەیاند: “حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمی کردووە بۆ ئەوەی بەشی سێیەمی 700 ملیاری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بنێردرێت. داوای تەرازووی پێداچوونەوەیان کردبوو، ئەمڕۆ تەرازووی پێداچوونەوەیان بۆ نێردراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد: “ئەوەی لەسەر شانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە بۆ دابینکردنی مووچە و ناردنی 700 ملیارەکە، جێبەجێی کردووە، بۆیە بەپێی وادە دەبێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو 700 ملیارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان”.

گوتیشی: “پەیوەندیی بەردەوام لەنێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە بۆ ناردنی مووچەی سێ مانگی دیکە (مانگەکانی 10، 11 و 12)ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بەدوای رێگەیەک دەگەڕێن بۆ ئەوەی مافەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێشێل نەکرێن و لێکتێگەییشتنی باش لەنێوان هەردوولا هەیە”.

پێشەوا هەورامانی روونیشیکردەوە: “لەسەرەتای ساڵی داهاتوو ئێمە بەدوای ئەوە ناگەڕێین مووچەی مانگ و دوو مانگمان بۆ بنێرن، دەمانەوێت چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە و کۆتایی پێ بهێندرێت؛ نەک مانگانە دوو سێ جار شاند بچێت تاوەکو مووچەی مانگێک بنێرن”.

ئەمە لە کاتێكدایە رۆژی سێشەممە، 14-11-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ” کاتی خۆی ئێمە داوای بڕە پارەی ئەو شەش مانگەی ئەمساڵ ماوە لە حکومەتی عێراق کرد بۆ ئەوەی بۆ خەڵکی کوردستان دابینی بکەن، بەڵام ئەوان بڕیاریاندا پارە بۆ سێ مانگ بنێرن. ئێمە داوای 800 ملیارمان کرد، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر 700 ملیار دا. بۆ سێ مانگی تر ئێمە دیسانەوە قسەمان کردووە و ئەوان گوتوویانە لە مانگی 12 دەبێت تەسفییە حیسابات بکرێت بۆ ئەوەی بزانن چی ماوە دابینی بکەن. ئیتر ئێمەش چاوەڕێی ئەوانە دەبین بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا، حکومەتی فیدراڵی هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان بووە و دەڵێت، “داوامان کردووە کە ئەم کێشانە کۆتاییان پێ بێت و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش وەکو هەموو خەڵکی تری عێراق بە مافەکانی خۆیان.