ماددەی هۆشبەر و بازرگانی بە جۆرەکانی ئەم ماددەیە تا دێت لە دنیا زیاتر پەرە دەستێنێت. هەلبەتە هەمیشە مەبەستێک لە پشت بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەرەوە هەیە ئیتر لە لایەن هەر کەسێکەوە بێت. بۆ نمونە مافیاکان دەیانەوێت پارەی زۆر و زەوەند بەدەست بهێنن، دەسەڵاتە دیکتاتۆر و تۆتالیتارەکان دەیانەوێت لاوانی پێ سەرشۆڕ و بێدەنگ بکەن تا نەبنە کێشە بەرامبەر دەسەڵاتەکەیان.
ئێستا عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەدوور نییە لە هێرش و بڵابوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کەسانێک بۆ مەبەستی پارە دەیانهەوێت بڵاوی بکەنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان خوازیاری بەرگرتن و بنبڕکردنی هەر جۆرە دیاردەیەکە کە لاوەکان تووش بکات. بۆ ئەم مەبەستەش دەستەی وەبەرهێنان ڕێگەپێدانیان بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ئاڵوودەبووانی مادەی هۆشبەر داوە تا کەسانێک کە تووشی ئەم ماددەیە دەبن هەوڵی چارەسەرکردن و تەرککردنیان بدرێت.
ئیبراهیم ئیدریس باپیر، سه‌رۆكی بۆردی كۆمپانیای داڤینشی ئەو وەبەرهێنەرەیە کە نەخۆشخانەکە دروست دەکات تا دواتر بە چاودێری و سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده و داد و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش کار لەسەر ئاڵوودەبووان بکەن و لەبری ئەوەی ئاڵوودەبووان ببرێنە دەرەوەی وڵات بە مەبەستی چارەسەر، ڕاستەوخۆ لە هەرێمی کوردستان هەوڵی تەرککردنیان بدرێت.
ئیبراهیم ئیدریس باپیر، لەسەر پڕۆژەکەی گوتی: “ئێمە سه‌رقاڵی دروستکردنی پڕۆژەیەکین وەک ناوەند و نەخۆشخانهیهكی تایبه‌ت بە ئاڵووده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر. هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی ئه‌م بیرۆكهیەش بۆ ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دوو لاوی خوار ٢٠ ساڵانم بینی کە به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ئاڵووده ببوون و هیلاكی كردبوون، له به‌رانبه‌ردا هیچ شوێنێك نه‌بوو چاره‌سه‌ریان بكات. بۆیه دركم به‌و ڕاستییه كرد كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق هیچ سه‌نته‌رێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵووده‌بووان به ماددەی هۆشبه‌ر نییه. بۆیە کەوتمە دیراسه‌کردنی بابەتەکە و به‌دواداچوونم كرد كه چ لایه‌نێك په‌یوه‌ندیداره بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بیرۆكه‌ی پڕۆژەكه بكه‌ین. دوای به‌دواداچوونمان ده‌ركه‌وت له هه‌رێمی كودستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری سه‌ره‌كیی ئه‌م بابه‌ته‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پرۆپۆزه‌لێكمان پێشكه‌ش کرد و به خۆشحاڵییه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز كرایه‌وه و ئەوانیش ڕەزامەندییان دا و دواتر ڕەوانەی وه‌به‌رهێنان كراین.”
ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتوانی پڕۆژەکەی دەربڕیوە و سه‌رۆكایه‌تی و وه‌زاره‌تی شاره‌وانییەوە به پانتایی ٢٠ هه‌زار مه‌تر زه‌وی پێویستیان بۆ پڕۆژەکە دابین كردووە و هه‌موو ڕێكاره‌كان ته‌واو بوون و بڕیار وایە بەم زووانە ده‌ست به دروستكردنی باڵهخانەکەی نەخۆشخانەکە بکرێت.
هەرچەندە لە هه‌رێمی كوردستان ماددەی هۆشبەر له ئاستێكی به‌رزدا بڵاو نەبووەتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگری سەرەکییە لە بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، بەڵام سه‌رۆكی بۆردی كۆمپانیای داڤینشی باسی لەوە کرد کە پێویستە ئه‌و گه‌نج و كه‌سانه‌ی ئاڵووده بوونه و ئه‌و هه‌ڵه‌یان كردووه، شوێنێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یە کە دروست دەکرێت وه‌ك هه‌ر نه‌خۆشانه‌یه‌كی دیکە نییه، به‌ڵكو پێویستی بە چاودێری و سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی چەندین وەزارەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و ئه‌و كه‌سه‌ی بە مادده‌ی هۆشبه‌ر ئاڵووده بووە، بە پێی جۆر و زۆری ئاڵوودەبوونەکەی سێ مانگ یان چه‌ند مانگێك لە نەخۆشخانەکە دەمێنێتەوە و بۆ ئەوەی نهێنییه‌كانی پارێزراو بن، سەرجەم پێویستییەکانی مانەوەی بۆ دابین دەکرێت.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر قوتابی بێت دەبێت خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات بۆیە پێویستی بە هۆڵی خوێندن و كتێبخانه و مه‌له‌وانگه و پێداویستییه‌كانی تری په‌روه‌رده‌یی دەبێت کە ئێمە فه‌راهه‌می دەکەین. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م ورده‌كارییانه زیاتر كاری پزیشک و پسپۆڕەكانە.
ئیبڕاهیم ئیدریس خاوەنی پڕۆژەکە باسی لەوە کرد کە “چاره‌سه‌ركردنی ئاڵووده‌بووان چه‌ند به‌شێك و چه‌ند قۆناغێكه، بۆ نموونه له مانگی یه‌كه‌مدا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی سێ مانگدا تووشبوو ده‌توانێت به سوودوه‌رگرتن له چاره‌سه‌رییه‌كان جه‌سته‌ی خۆی له مادده‌ی هۆشبه‌ر پاك بكاته‌وه، هه‌روه‌ها تووشبووی تر هه‌یه كه پێویستی به چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن هه‌یه. ئێمه بۆ ئه‌م مەبه‌سته سه‌ره‌تا ده‌ست به قۆناغی یه‌كه‌م ده‌كه‌ین كه پێدانی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییه، چونكه له قۆناغی دووه‌م پێویست به بوونی پانتاییه‌كی زۆری زه‌وی و شوێنێكی و دوور ده‌كات. واته ئێمه زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌و تووشبووانه ده‌كه‌ین كه به‌كارهێنانی مادده‌كه‌یان له سه‌ره‌تایه یانیش ماوه‌یه‌كی كه‌مه ده‌ستیان پێ كردووه. سوپاس بۆ خوا كه له هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌تی زۆر خراپی تووشبووانمان نییه، به‌ڵكو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه هه‌یه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری سه‌ردانی ئوردن و توركیا و وڵاتانی تر ده‌كه‌ن، بۆیه ئێمه له‌م سۆنگه‌یه‌وه به پێویستمان زانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ش له هه‌رێمی كوردستاندا دروست بكه‌ین.”