دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ڕۆیشتنی دوای خواردن چۆن کاریگەری لەسەر شەکری خوێنت هەیە؟

ماكوان عيززه‌‌ت – هەولێر

ماكوان عيززه‌‌ت – هەولێرئەگەر نەخۆشی شەکرە یان پێش شەکرەت هەیە، یانیش بە مێشکتدادێت و مەترسی ئەوەت هەیە کە تووشی شەکری خوێنبیت.

ئایا باش نییە ئەگەر شتێکی سادە وەک پیاسەیەکی کورت بتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی شەکری خوێن دووربخاتەوە لێت.
لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن کە ڕۆیشتن دوای خواردن دەتوانێت تەنها ئەوە بکات.
لێكۆڵینەوە پزیشكیەكان باس لە سوودەکانی پیاسەکردن دەکەن دوای ژەمەکان و ئەو شتانەی دەبێت لەبەرچاو بگیرێت لەکاتی بەڕێوەبردنی ئاستی شەکری خوێنتدا.
هۆکاری بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا چییە؟
ئەو کاربۆهیدراتانەی دەیخۆیت جەستەتت دەیگۆڕێت بۆ شەکر (گلوکۆز). کاتێک شتەکان بە باشی کاردەکەن، پەنکریاست ئەنسۆلین دەردەدات. ئەم هۆرمۆنە گلوکۆز دەگوازێتەوە بۆ ناو خانەکانت، بۆیە جەستەت دەتوانێت بۆ وزە بەکاری بهێنێت. بەڵام کاتێک شتەکان وەک پێویست کار ناکەن، دەتوانیت لە کۆتاییدا شەکری خوێن بەرز بكەنەوە.
بە شێوەیەکی گشتی دوو شت دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن، ئەنسۆلینیش لە ڕەگی هەردووکیاندایە. لەوانەیە شەکری خوێنت بەرز بێت چونکە:
پەنکریاس ئەنسۆلینی پێویست دروست ناکات. بەبێ ئەنسۆلینی پێویست، گلوکۆز لە خوێنتدا دەمێنێتەوە و ئاستی گلوکۆزی خوێنت بەرز دەکاتەوە. ئەمەش نیشانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەمە، بەڵام زۆرجار لە جۆری دووەمی شەکرەشدا دەبینرێت.
جەستە ئەنسۆلین دروست دەکات، بەڵام بە دروستی بەکاری ناهێنێت. ئەمەش پێی دەوترێت بەرگری ئەنسۆلین و هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گلوکۆز لە خوێندا. بە شێوەیەکی گشتی ڕۆڵی هەیە لە جۆری دووەمی شەکرەدا، بەڵام لە جۆری یەکەمی شەکرەشدا ڕوودەدات.
بە تێپەڕبوونی کات، بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی تێکچوونی بۆرییەکانی خوێن”. تێکچوونی خوێنبەرەکان دەبێتە هۆی ئاڵۆزی جددی، وەک:

  • نەخۆشی تۆڕی چاو کە پەیوەندی بە نەخۆشی شەکرەوە هەیە، کە دەبێتە هۆی کوێربوون.
  • نەخۆشی گورچیلە پەیوەست بە نەخۆشی شەکرە، کە دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی گورچیلە.
  • جەڵتەی دڵ.
  • تێکچوونی دەمارەکان (نەخۆشی دەمار).
    سوودەکانی ڕۆیشتن دوای خواردن
    ڕۆیشتن سوودی تەندروستی زۆر هەیە، هەروەها ڕۆیشتن دوای نانخواردن دەتوانێت بە تایبەتی سوودی بۆ شەکری خوێنت هەبێت.
    دوای ژەمەکان، گلوکۆزی خوێنت بەرز دەبێتەوە (تەنانەت ئەگەر نەخۆشی شەکرەت نەبێت).
    نزیکەی 30 بۆ 90 خولەک دوای ژەمەکانت ئاستی شەکری خوێنت بەرزدەبێتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە وەڵامێکی سروشتییە بۆ خواردن، و نیگەرانی نییە مەگەر گلوکۆزەکەت زۆر بەرز بێتەوە یان لە ئاستێکی ناتەندروستدا بمێنێتەوە.
    بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە پیاسەیەکی کورت دوای خواردنی ژەمێک:
  • ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی گلوکۆزی خوێنت وەک ئەوەی ئەگەر خواردنت خوارد و دواتر دانیشتوویت.
  • ئاستی ئەنسۆلینت بە جێگیری دەهێڵێتەوە.
    هەر چالاکییەک یارمەتیدەرە بۆ گلوکۆزی خوێنت. هەر بۆیە وەرزشکردن بە خێرایی کاریگەری لەسەر شەکری خوێن دەبێت، زۆرجار لە ماوەی چەند خولەکێکدا. وە بە تێپەڕبوونی کات، چالاکیی جەستەیی یارمەتی جەستەت دەدات کە ئەنسۆلین بە شێوەیەکی کاریگەرتر بەکاربهێنێت، ئەمەش بەرگری ئەنسۆلین کەمدەکاتەوە کە زۆرجار لە نەخۆشی شەکرەدا دەیبینین.
    توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە تەنها دوو بۆ پێنج خولەک بە پێ ڕۆیشتن دەبێتە هۆی کەمێک شەکری خوێنت دابەزێت، بەڵام ئەمە چارەسەرێکی ئەفسوناوی نییە بۆ نەخۆشی شەکرە، پیاسەکردن دوای ژەمەکان کردارێكی زۆر باشە کە سوودی بۆ شەکری خوێن هەیە، بەڵام چارەسەری نەخۆشی شەکرە هەرگیز تەنها بۆ یەک شت ناگەڕێتەوە.
    ئاگاداری دابەزینی شەکری خوێن بە ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە
    هەمیشە ئاستی گلوکۆزی خوێنت بزانە، کاتی وەرزشکردنەکەت کلیلە. هەرکاتێک وەرزش دەکەیت، پێش چالاکییەکان و دوای چالاکییەکان ئاستی گلوکۆزەکەت بپشکنە.
    پزیشكەكەت دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەكەت.