ئەمڕۆ ٨ی١٢ی ٢٠٢١، لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجام دا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا،
لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی (٣ و ٥ ) پیادەو لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی( ۱۷ و ۹) پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی ٧٠، بەشداریی تێدا دەکەن.
شایانی باسە ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێ تا بەتەواوەتی کیۆماڵی ناوچەکە دەکرێت.
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق، لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانە دێ، کە پێشتر کراون.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە