دوێنێ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤۆلكه‌ر پێرسێس، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق (يوونامى) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بيروڕايان ده‌رباره‌ى ئه‌رك و سه‌ردانى پێرسێس بۆ عێراق و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق گۆڕييه‌وه و تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى له عێراق و هاوكارييه‌كانى له بوار و قۆناغه جياكاندا، ئاماژه‌ى به هه‌وڵ و كاره‌كانى يونامى كرد كه دواى پرۆسه‌ى ئازادى، يارمه‌تيى عێراقى داوه بۆ سه‌قامگيرى و به‌ره‌وپێشبردنى ديموكراسى و باشكردنى كارى دامه‌زراوه‌كان.
لاى خۆيه‌وه پێرسێس، ديد و بۆچوونه‌كانى ده‌رباره‌ى ئه‌ركى يونامى له عێراق و داواكاريى عێراق بۆ پێداچوونه‌وه به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا خسته ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رنج و بۆچوونه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌رباره‌ى كار و ئه‌ركى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى بۆ هاوكارى و يارمه‌تيدانى عێراق كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و ناوچه‌كه‌يان به گشتى، تاوتوێ كرد.