دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

دروستکردنی دووسایدی ڕێگای ڕواندز – بێخاڵ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

گەرمیان گلی- هه‌ولێر

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە شەش قەزا و سێزدە ناحیە پێک هاتووە، ڕواندز تاکە قەزایە کە هیچ شەقامێکی دووسایدی لێ نییە و بێ ترافیکە. بەهۆی تەسکی ڕێگاکە و قەرەباڵغی ڕێگای ڕواندز و بێخاڵ، شارەوانی ڕواندز داوای کردووە ئەو ڕێگایە بکرێتە دووساید.

لەم بارەیەوە چیایی محەممەد حەسەن، سەرۆکی شارەوانیی ڕواندز ڕایگەیاند: دەربارەی ڕێگای بێخاڵ و ڕواندز، پڕۆژەیەکمان داوەتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ئیدارەی سۆران کەوا بێن نەخشە و دیزاینی دوو سایدەکە بکەن.
سەرۆکی شارەوانیی ڕواندز گوتیشی: ئەو جێگایەی دیاریمان کردووە لە خوار کانی مەلانەبیە، تاکو دەگاتە دەروازەی شنگلبانە یان دەروازەی شەهیدان، خاڵەکانمان بۆ دیاریکردوون و ئەوەی ماوە ئەوەیە لیجنەیەک بێت دیزاین و دەرخستەی تەواو بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام لە بەدواداچوونداین، بۆ دروستکردنی ئەو پڕۆژەیە.
هەر لەم بارەیەوە ئەحمەد قادر قائیمقامی قەزای ڕواندز ڕایگەیاند: بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیایی ڕواندز، شەقامی دووسایدی لێ دروست نەکراوە، بەدڵنیاییەوە ئەگەر بەم شێوەیە نەبووایە، شەقامەکانی دەکران بەدووساید، بەپێی توانای دارایی حکوومەت ئێمە لە پلانماندا هەیە لە داهاتوودا کاری لەسەر بکەین، وەک شەقامە سەرەکییەکانی ناو سەنتەری شار و ڕێگای ڕواندز و بێخاڵ کە بکرێن بە دووساید.
ئەحمەد قادر دەشڵێت: بەدووساید کردنی شەقامەکان، لەڕووی هاتووچۆوە ئاسانکاری دروست دەکات، لەهەمانکاتیشدا قەزای ڕواندز شارێکی گەشتیارییە، ئەو پڕۆژانە وادەکات سیمایەکی جوانتر بە قەزاکە ببەخشێت، هەروەها هەبوونی ترافیک لە سەنتەری ڕواندز و دەرەوە پێویستە، وەک ئاسانکارییەک بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران کە هاتووچۆی تێدا دەکەن، لە پلانماندایە بەپێی توانا داراییەکانی حکوومەت کاری لەسەر بکەین.
قەزای ڕواندز لەڕووی لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، لە ٤٢ گوند پێکهاتووە، ڕێژەی دانیشتوانی سەروو دوازدە هەزار کەسە، ڕواندز پێنج کیلۆمەتر لە سەنتەری