شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆک حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ھەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و شاندێکی سەربازی یاوەری کرد. 
لە کۆبوونەوەکەدا،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و شاندی یاوەری بۆ هەرێمی کوردستان، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کراو جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق وگەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا. 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی هێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی چڕکردنەوەی  هەوڵ وتواناکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا لە پێناو کۆتاییهێنان بە هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش.