لە ئەڵمانیا؛ کچە کوردێک بەشداری پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاری کرد

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کچە کوردێک بەناوی یارا شێرزاد، بەشداری پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاری کرد لە شاری هانۆڤەر لە ئەڵمانیا.

شێوەکار یارا شێرزاد دەربارەی پێشانگاکە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ١١ شێوەکار لەگەڵ ١١ خاوەن پێداویستی تایبەت کە بەشێک لەچارەسەر و رۆژبەڕێکردنیان وێنەکێشانە، لەپێشانگایەکی هاوبەش دا لەشاری هانۆڤەری ئاڵمانیا کارەکانمان پیشان دران. ئەم پێشانگایە بەشێوەی گرووپ بوو، هەر هونەرمەندێک بۆی هەبوو لەماوەی مانگێک وێنەکەی تەواو بکات، پێکهاتبووین لە ١١ خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ ١١ شێوەکار، وێنەکان بەشێوەیەک بوو کە هونەرمەندێکی ئاسایی بەرامبەر کەسێکی ئەکادیمی کارمان دەکرد، بابەتەکەیش لەسەر سرووشت بوو، منیش بە خۆشحاڵییەوە یەکەمجارە بەشداری دەکەم .

ھەواڵی زیاتر