دوور کەوتنەوە لە ماددە هۆشبەرەکان

ژیوار کوردستانی

تووش بوون بە ماددەی ھۆشبەر تەنھا لاوان له خۆ ناگرێتەوە،بەڵکوکەسانی بە تەمەنیش ڕووی تێدەکەن،بەڵام گەنج و هەرزەکار زیاتر لە کەسی بە تەمەن تووشی گرفت و شکست دەبێت و تا کۆتایی تەمەن ؛لە ناو چڵکاو و بۆ گەنی ماددەی هۆشبەردا دەچەقێت.
یەک لەو ھۆکارانەی گەنج یان لاو تووشی دەبێت دەگەرێتەوە سەر کەسایەتیی و گەشەکردنی ناجێگری کۆمەلایەتی.
زیاتر بەسەر بردن لە ژیانێکی سەخت و بێکاری و نەبوونی، هەر وەها چەندین گرفتی دونیای سەردەمیانەی ئەمڕۆ لە ڕووی کۆمەلایەتی و خێزانی هە روەها بایخدان و جێبەجێ کردنی هەر ویست و ئارەزوویەکی مناڵ بە جۆرێک لە ڕادەبەدەر مناڵ وەک بووکەلەی مۆمیاکراو هەموو شت بێ ماندوو بوون بە ئاسانی بە دەست بێنێت و، دەبێتە هۆی دروست بوونی کەسێکی لاواز و وەک گەلای داری پایزی زوو هەڵدەوەرێت.
دروستکردنی فەرق و جیاوازی نێوان مناڵان لە خانەوادە، بێ ئاگا بوونی خانەوادە لە هەڵبژاردنی دۆست و هاوڕێی مناڵەکانیان،هۆکارێکن بە تووش بوون بەم نەخۆشی کوشندەیە.
ناجێگر بوونی شوێنی نیشتە جێ بوون،پەنابەری،نایه کسانی ئابووری، چینایەتی نایه کسان لە کۆمەڵگا هۆکاری ترن بۆ تووش بوون بەم گرفتە مەرگبارە.
خۆ گرتن بە ماددەی هۆشبەر نەخۆشییەکی جەستەیی، فیکری،دەروونی،سۆزدای،کۆمەلایەتیە!! ئەم خووگرتنە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و زیاتر مرۆڤ لە مەنجەنیخی مەرگەساتدا نوقم دەکات.
لێرەدا ئاماژە بەوە دەکەم کە ئەم ماددەیە زەنگێکی خەتەرە بۆ لاوان و هەرزەکاران و بێجگە لە کاردانەوەی وێرانکەر و ڕۆژانی رەشی داهاتوو هیچی بە دوا نییە.

ھەواڵی زیاتر