کتێبخانە گشتییەکانی هەولێر

ناز فەلەکەدین کاکەیی

بەشی : 9
کردنەوەی خولی ڕاهینان هەم لە بواری ئیدارە و ژمێریاری، هەر وەها لە بواری هونەری(هۆلی کتێب و ڕۆژنامە،ئای تی،بەرگ کردنی کتێب)،زۆر پێویستە بۆ کارمەندان ئە نجام بدرێت.
کردنەوەی خول بۆ چۆنیەتی بەرگ کردنی کتێب بە شێوەی پرۆفیشنال بە ژمارە ڕێکخستنی ڕۆژنامەکان و داپۆشینیان بە بەرگ دەپارێزێت.
لە ڕووی کارگێری و ژمێریاری کتێبخانەی گشتی هەولێر،لۆدێکی زۆری لە سەرە هەبوونی ٢٣ کتێبخانەی سەربە قەزا و ناحیەکان،لە (دەڤەری مە خموور تا کو هەریر ) .
هەبوونی ئاریشە لە رووی میکانیزمی باڵاخانە و شوێنی کارکردنی کارمەندان،هەندێکجار کێشە بۆ ئیدارە دانی کتێبخانەکان دروست دەکات.ئەوەی شایانی باسە هەبوونی پەرتووکخانە لە هەر دەڤەرێک نیشانەی زیندووی ڕاگرتنی مێژووی دێرینی کولتووری و ڕۆشنبیری هەر نەتەوەیەکە.
پیرۆزی کار کردن لەم بوارە ئەوەندە بە نرخە کە دەتوانرێت دەیان گەنج و مناڵ بە ئەتەکێتی چۆنیەتی بە کار هێنان و دەربڕینی وشە لە قسە کردنی فەرمی و ئاسایی،فێر بکرێت.
هەبوونی باخچە و سەوزایی و ژینگەی جوان گرنگترین خزمەتگوزاریە،بۆ ئەوەی زیاترخەلکی بێجگە لە خویندنەوە چێژ لەم ژینگەیە وەرگرن ە چالاکی جۆراوجۆر وەک(کۆری شیعر و میوزیک و مەراسیمی ناساندنی کتێب)لەم کەش و هەوایە ئەنجام بدرێت.
لێرە دا ئەم پرسیارە دروست دەبێت،ئایا چۆن بتوانین لە ئاستی نێودەولەتی کتێبخانەی کوردی بناسێنین؟ لە وڵامدا دەتوانێم بلێم دروست کردنی پردی پەیوەندی لە ڕووی کتێب و کتێبخانە لە کوردستان لە گەڵ وڵاتانی بیانی،ناردنی شاندی تایبەت بەم بوارە بۆ دەرەوە هەم لە ڕووی وەرگرتنی خول و زانیاری سەردمیانە وە هەم ناساندنی کتێبی کوردی، دروست کردنی هێلی ئەلکترۆنی نێوان گشت کتێبخانەکانی کوردستان، بەشداری کردنی ساڵانەی ئستافی کتێبخانە لە پێشانگای پەرتووکی وڵاتانی بیانی،بەشداری کردنی ئستافی کتێبخانەکان لە پێشانگای نێودەلەتی کە ساڵانە لە کوردستان بەرێوە دەچێت.
بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بیرۆکەیە دەبێت گشت لایەنە پەیوەندارەکان ئەم بوارە بە بێ جیاوازی هاوکار بن.
مێژووی هەر وڵاتێک بە کتێبخانە و مۆزەخانە دەناسرێت،و گرنگی دان بەم کەرتانە زۆر پێویستە

ھەواڵی زیاتر