بە كورتی بە كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

(ئینتیما)

مەســـەلەی لاوازبوونی ئینتیمای نەتەوەیی و نیشـــتمانی و جڤاکی لای تاکی کوردســـتانی بە زەقی هەســـتی پێدەکرێت. زۆرجاریش لە ئاستی جیاوازدا باســـکراوە. ئایا ئەم گۆڕانکارییە بەشـــێکە لەو گۆڕانکاریانەی گڵۆبەڵایزەیشن و پێشکەوتنی تەکنەلۆجی و گەیاندن و زانست بە گشتی هێناونیە ئاراوە و تەنیا تایبەت نین بە تاک و کۆمەڵگای ئێمە، یان جگە لە کاریگەریی ئەو پەرەســـەندنانە بەسەر تاکی کوردستانییەوە، هۆکاری تری لۆکاڵی و خۆماڵییش هەن کە ئینتیمای نەتەوەیییان لاواز کردووە. ئـــەم بابەتە پێویســـتی بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانســـتی دوور لە
سیاسەت و حیزبایەتی هەیە لە لایەن ناوەند و کەسانی شارەزاوە. هەندێک جار شوناس یان ناســـنامە (الهویە-Identity) و پەیوەستی (الانتماء-belonging) تێکەڵ دەکرێن و ڕەنگە لە جێگەی یەکتریش بەکار بهێنرێن. ناســـنامە یان شوناســـی نەتەوەیی و نیشـــتمانی بەبێ هەســـتێکی بەهێزی پەیوەســـت بەو نەتەوە یان گەلـــەوە، لاواز دەبێت و ئەرک و هەســـتی بەرپرســـیاریەتی بەرامبەر ئامانـــج و بەرژەوەندییە گشـــتییەکان لە ئامانج و بەرژوەندییەکی زۆر تەســـک و بچووکدا کورت
دەکاتەوە. هەڵبەتـــە کزداگەڕانی ئینتیما و لاوازبوونی هەســـتی بەرپرســـیاریەتی بەرامبەر خاک و نیشـــتمان هۆکاری زۆرە و گەر ئەم هۆکارانە بەردەوام بن هەموو هەوڵێکی ئێمە بۆ نەتەوەسازی و دەوڵەتسازی تووشی کێشە و کۆســـپی گەورە دەبن. ڕەنگە کێشـــەکە لە سەرەتای پەروەردەکردنی تـــاک لەناو خێـــزان و کۆمەڵـــگا و قوتابخانەکانەوە دەســـت پێبکات. ڕەنگە سیســـتەمی سیاســـی وحیزبایەتی و حوکمڕانـــی پێداچوونەوە و چاکســـازییەکی بنەڕەتیی بوێت بۆ ئەوەی تـــاک و ئەندامی کۆمەڵگای ئێمە لە کەســـێکی پاسیڤەوە بەرەو کەســـێکی ئەکتیڤ و کارا لە بوارە جیاوزەکانـــی سیاســـەت و ئابووری کۆمەڵایەتـــی و کولتووریدا ڕەنگ و دەنگی بینراو و بیسراوی هەبێت.
دیموکراســـی وەک کۆمەڵێک پرینسیپ و پرۆسەی چەسپاندنی بەشداری فراوانـــی جەماوەر لـــە بوارە جیاجیاکانـــی ژیاندا تەنیا وەک دروشـــم دەمێنێتەوە ئەگەر دادگەریی کۆمەڵایەتی و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان
و یاساسەروەری نەبنە بەشێک لە ژێرخانی ئەو سیستەمە دیموکراتیکە

ھەواڵی زیاتر